به‌سه‌رنجدان له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس 24 ، ئاماژه وسه‌رنج خسته‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و تایبه‌ت به ره‌وشی ئێستای سیاسی كوردستان ، عێراق و ناوچه‌كه، جارێكی تر به هه‌موو جیهانی راگه‌یاند، ده‌بێ داگیركه‌ران و دوژمنان ده‌ستبه‌رداری ئازاردان و دژایه‌تیكردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد بن له ناوچه‌كه دا ، به‌تایبه‌ت هه‌ر له سه‌ر ئاستی عێراق ، توركیا و ئێران و سووریا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی وباوه‌ری ته‌واوی به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و سیاسی و دیپلۆماسی ولۆژیك بووه تا كو شه‌ڕ و توندوتیژی ، بۆیه جارێكی تر داوای كرد پرسی كورد له رۆژئاڤا و باكووری كوردستان و ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه . به هه‌مان شێوه له هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه‌ی به‌و راستییه‌دا ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق باوه‌ریان به فیدراڵیی نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر وبه‌غدا رۆژ به‌رۆژ زیاتر به‌ره‌و بێ متمانه‌یی هه‌نگاو بنێت .
سه‌رۆك مسعود بارزانی، پێشمه‌رگه،ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد ، به‌درێژایی زیاتر له پێنج ده‌یه خه‌باتی بێ وچان ، ڕۆڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی وبهرهوپێشبڕدنی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردوكوردستان هه‌بووه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، هه‌رگیز له چوارچێوه‌ی حزبی و جوگرافیایی قه‌تیسكراو و به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبی كاری نه‌كردووه ، به‌ڵكو هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و گرنگ و كه‌سایه‌تییه سه‌نگین و پڕبایهخهكهی به گیانی له‌خۆبردووانه و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی ، راست و دروست و ڕاشكاوانه و وبوێرانه له ده‌ربڕیندا ده‌یانخاته ڕوو .
بۆیه، كاتێك سه‌رۆك بارزانی، پشتیوانی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات ،ته‌نها بۆ شوناس و بانگه‌شه‌ی كه‌سی و حزبی نییه ، به‌ڵكو جه‌نابی سه‌رۆك خۆی خوڵقێنه‌ری مێژوو و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تییه له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه ودوونیا و له‌ناو دۆست و دوژمنان و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان به هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیی ونهگۆڕهكانی به‌رامبه‌ر سازش نه‌كردن له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی زۆر سه‌رسامن ،چونكه به سیاسه‌ته ژیرانه و بوێره‌كانی توانیوێتی ناوبانگ و سیمایه‌كی جوان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی و وه‌ك ڕابهرێكی كارێزما ده‌ناسرێت و هه‌میشه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و چاونه‌ترسانه به‌رامبه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و بۆ مافه‌ره‌واكانی سازشی نه‌كردووه
بۆیه، له‌گه‌ڵ چاوپێكه‌وتنه میدیایی و ته‌له‌فیزیۆنی و رۆژنامه‌كانی دوونیاو به‌تایبه‌تی كه‌ناڵی فرانس 24 ، كاتێك باسی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت ، یه‌كسه‌ر پاشه‌كشێ وخۆیان ناكشێنێته‌وه له پارێزگاریكردن له دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له پرسی گه‌لی كورد ده‌كات ، له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌خشه ڕێگه وچاره‌سه‌ری ده‌خاته ڕوو ،له‌هه‌مانكاتیشدا هۆشدار ده‌داته ئه‌وانه‌ی هه‌میشه ده‌یانه‌وێت به شه‌ڕو توندوتیژی پرسی كورد پاشگوێ بخه‌ن ده‌دات ، ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه ، به توانایی و كارێزمایی سه‌رۆك بارزانی و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌ی و له‌هه‌مانكاتیشدا ئاماژه‌یه به‌و ڕۆڵ بینینه‌ی بۆ یه‌كڕێزی و ته‌بایی نێوماڵی كوردستانی .
هه‌روه‌ها ئاگاداری وسهرنجدانه به وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به‌پرسی كورد و چاره‌سه‌ركردنی به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسیانه و ئاشتی ، ئه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه ماڵوێرانی و شه‌ڕ زیاتر هیچ سوودێكی نه‌بووه ، ئه‌و ڕۆڵه‌ی بارزانی ، هه‌م لۆژیكی و هه‌میش دیپلۆماسییه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕی و ململانێیه‌كان .
به‌هه‌مان شێوه له باكووری كوردستانیش ، نه‌ك هه‌ر ئێستا به‌ڵكو چه‌ندین ساڵه هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ، له پێناو چاره‌سه‌ری پرسی كورد و توركیا له چوارچێوه‌یه بووه تا به ئاشتی و دیموكراسیانه و دوور له شه‌ڕ و خوێنڕشتن بگه‌نه قۆناغی ئاشتی ، له‌و پێناوشدا هه‌میشه پشتیوانی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه و پێیوا بووه ، له‌و پێناوشدا ئاماده‌ی هه‌موو پشتیوانی وباج به‌خشینێك بووه .
سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش ، سه‌رۆك بارزانی ، هه‌میشه هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كریزی نێوماڵی كوردستانی بووه ، هه‌وڵه‌كانی له پێناو به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه ، به‌تایبه‌تی بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ ، وه‌ك پێشتریش رژدبوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت گه‌لی كورد خاوه‌ن ( یه‌ك هه‌رێم ، یه‌ك په‌رله‌مان ،یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه) ، بێت ، ئه‌و ستراتیژییه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه له پێناو پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزبوونی پێگه‌كه‌ی له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وله‌تیی و له‌هه‌مانكاتیشدا دروستكردنی یه‌كده‌نگی وهێزه بۆ به‌رگریكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ كوردستانیان هه‌ر له زاخۆوه تا هه‌ڵه‌بجه .
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی وئه‌منی عێراقیش ، سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك رابه‌رێك و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی خوێندنه‌وه‌ی قوڵی بۆ ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه " به‌تایبه‌تی ره‌وشی عێراق و ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی كه سیاسییه‌كانی به‌غدا ده‌یكه‌ن له بڕیاردان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه هه‌ستیاره‌كاندا ، بڕیاردان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ، مه‌ترسی دروستكردنی بۆشایی ئه‌منی و لاوازبوونی سیسته‌می ئاسایشی لێده‌كه‌وێته‌وه .
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له زۆر رووه به‌رده‌وامه ،به‌تایبه‌تی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سه‌روه‌یان له ده‌ست داوه و ئێستا چه‌ند گروپێكی میلیشیایی له یاسا ده‌رچوو حكوومی به‌غدا ده‌كه‌ن " ئه‌وه‌ش وایكردووه ، حكوومه‌تی سێبه‌ر زاڵ بیێت به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانیدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درز و بێ متمانه‌ییه‌كی زۆر به هۆی پێشێڵكارییه ده‌ستووری و ڕێككه‌وتننامه‌كان و ئینجا به‌رده‌وامی هێرش و په‌لاماردانی درونییهكان بۆ سه‌ر كوردستان دروست بێت ، چونكه عێراق توانایی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه میلیشیایانه نییه " ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ریان به دیموكراسی وهاوبه‌شی و فیدڕاڵی و ده‌ستوور نییه و كاریان كردووه بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا . چونكه عێراق ئیراده‌ی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و باوه‌ریشی به فیدراڵیزم نه‌ماوه . ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ مه‌ترسی بۆ سه‌ر داهاتوویی عێراق.