قسەکردن و گفتوگۆکردن لە بابەتە گەورەکان بێ گەڕانەوە بۆ ڕەگو ڕیشە فیکریەکانی ئەو بابەتانە ناشرینترین دیاردەی ئەم قۆناغەیە.. باوەر بکەن هەر ١٥ ساڵ پێش ئێستە ئەمە وانەبو
لە دوێنێیەکی نزیکدا لە زۆربەی پرۆسەکانماندا تەحلیل و لێکدانەوە و فیکر حزوری هەبو بۆیەزۆربەی پرۆسەکان بەچێژ بون سەرەڕای جیاوازی.
بەڵام ئێستە نا ، ئێستە زۆربەی ئیدیعاکانمان بێ بەڵگە ڕێئەکەن، وەک بابەتێکی بەڵگە نەویست خۆیان نیشان دەدەن
ئێستا تەگفیر لە دیاردەیەکی دینیەوە تەحویل بوە بۆ دیاردەیەکی سیاسی، تەکفیر هەر ئەوەنیە من بە تۆ بڵێم کافر بەڵکو حوکمدانی منە بەسەر شەخسی تۆدا لەبەر جیاوازی دیدو تێڕوانینمان.
بێ بەڵگەی فکریی ، بێ ئارگۆمێنتی عەقڵانیی، بێ گەڕانەوە بۆ مێژوی مەسئەلەکان، بە بێ لۆژیک خەریکی فەرزکردنی قسەی خۆیەتی چەند ناشرینە ئەم دیاردەیە، ئینسان بێئومێددەکات لە قسەکردن
جا ئێستا لەبری بابەتی بون و تێرکردنی فیکریی و لۆجیککاریی ، شەخسەنە کردن حازرە..شەخسەنە کردن بۆ خنکاندنی هەمو نەفەسێکی گفتوگۆ بۆ هەر هەوڵێک بۆ گەیشین بە هەقیقەت نەک ئیدعاکردنی هەقیقەت، ئاخر ئەم دو شتە زۆر جیاوازن
دەلیل، بەڵگە، تەحلیل و لێکدانەوەی لۆژیکی قسەکردنت جوان دەکات جا قسەکردنت بۆ هەرچی بێت، بێ لەوە لە خۆوە قسە فڕێدان و ئیدیعا کردن و خۆ بەراست دانان ناشرینترین ئاکارە جا بۆ هەرچی بێ و هەر کەس بیت