ڕووداو و بۆنە و پێشهاتەکان مێژوو و ئەزموونێکى باشن بۆ ناسین و کەسایەتى هەڕ ڕابەر و سەرۆک و حکوومڕانییەک ، بەتایبەت ئەگەر ئەو پرسە پەیوەست بێت بە بابەتە مڕۆڤایەتى و نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان ، رووداو و کارەساتەکانى ئێتر چ لەڕووى سیاسى و شەڕ وسروشتى بێت یانیش هەر پرسێکى دیکە تایبەت بە دۆزى نەتەوەیی ، ئەوەى دەمهەوێت بڵێین هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتى باوکانەیە ، هاوبەشیکردنە لە ناخۆشییەکانەـ ، بەرگریکردنە شەرەف و کەرامەت کورد و خاک ونیشتیمان لەلایەک و لەلایەکى تریش ناردنى پێشمەرگە بە بێ حیسابکردن بۆ سنوورە دەستکردەکان ، ئینجا لەکاتى بوومەلەرزە لە رۆژئاڤا و باکوورى کوردستان و ئینجا پرۆسەى ئاشتى و بەرگریکردن لە مافەرەواکانى کورد و پشتیوانیکردنى نەتەوە و نیشتیمان هەموو ئەمانە ئاماژەن بە بوونى خەمخۆر و ڕابەرێک کە هەموو تەمەنى لە پێناو دۆزى رەواى نەتەوەکەى فیدا کردووە
ئەمڕۆ بەهەمان شێوە لە باشوورى کوردستانیش لەماوەى ساڵانى رابردوو و بە ئێستاى رووداوى لافاوەکەى چەمچەماڵ کە تاقیکردنەوەیەکى مێژووى و سەخت و مرۆڤایەتییە ، زۆرجاریش بینیوومانە زۆر لە توانایی حکوومەت و دەسەڵاتەکانتان بەدەرە ، بەڵام وەک جارێکى تر باوک و ڕابەرێکى دڵسۆز بە لەیەکەم چڕکە ساتى کارەساتەکە بەرپرسیاریەتى نیشتمانى ونەتەوەیی و خەمخۆرى خۆى دەربڕى ، کاردانەوە و هەڵوێستى خێرا و یەکلاکەرەوە سەرۆک مسعود بارزانى و بە فریاگەیشتنى خەڵکى ئەم ناوچەکە تێکۆشەر و پایتەختى شەهیدان و ئەنفال بۆ پاراستنى سەروماڵى ئەو خەڵکى ئەو دەڤەرە ، ئەوەش دەرخەرى هەستى دڵسۆزى و کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرییە
بۆیە، هەر لەگەڵ بیستنى رووداوى لافاوەکەو زیانگەیاندن بە خەڵکى ئەو دەڤەرە تێکۆشەر و قوربانیبەخشە ، سەرۆک بارزانى بە خێرایی و بەهەستێکى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى ، دواى هەڵسەنگاندنى ورد بۆ ڕووداو و زیانەکانى فەرمانى کرد تا بەخێرای هاوکارى و پشتیوانى حکوومەتى کوردستان و دەزگە خێراخوازى و فریاگوزارییەکان بگەێنڕێتە خەڵکى ناوچەکە و بەهەموو توانایەوە فریاى لێقەوماوان بکەون ، ئەوەش ئاماژە و پەیامێکى روون بە دڵسۆزى و کەسایەتى رابەرێکى خەمخۆر بۆ نەتەوە و نیشتیمانەکەى بەوە ژیانى هەر تاکێکى ئەم کوردستانە لەسەروەى هەموو پرسێکى دیکەوەیە و دەبێت شادى و ئومێدى و گەرمى بۆ ئەو خەڵکە لێقەوماوە بگەڕێنێتەوە ؛ هەر ئەوەش بوو لەگەڵ پەیام و راسپاردەى سەرۆک بارزانى ، هەموو دەزگە تایبەتمەندییەکانى حکوومەتى کوردستان بە هەموو تیمە تایبەتییەکان و تەندروستى لەماوەیەکى کورتدا گەیشتنە ئەو دەڤەرە و تا بەفریاى لێقەوماوانى ڕووداوى لافاوکەى چەمچەماڵ و گەرمیان بکەون
بەدڵنییاییەوە ، ئەم هەڵوێست و کاردانەوە خێرایە وایکرد، نەک هەر ڕێگرى لەزیانى زیاتر بەر خەڵکى ئەو ناوچانە بگیرێت ، بەڵکو کاروانى هاوکارییەکان بەخێرایی بگاتە دەستى لێقەوماوان ، ئەوەش دڵ گەڕمى و هیوایەکى گەورە و ئارامى و دڵنەوایی بۆ خەڵکى دەڤەرەکە ، ئەوەش پێمان دەڵێت ، بابەتەکە تەنیا پرسێکى گەیاندنى هاوکارى و فریاگوزارى نەبووە ، بەڵکو مێراتێکى گرانبەها و مرۆڤایەتى و کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى سەرۆک بارزانى بوو وەک هەمیشە خەم و پەرۆشى باوکانەى و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە گەلەکەى ئەنجامدا
بەدڵنییاییەوە پەرۆشىى و خەمخۆرى و هەڵگرتنى بەرپرسیاریەتى بۆ گەل ونیشتیمانەکەى ، بۆ ڕێبازێک دەگەڕێتەوە نەک تەنها لە کاتى شەڕ و ناخۆشییەکاندا بەڵکو لەکاتى ڕووداوە سروشتى و کۆمەڵایەتییەکانیشدا هەمیشە لە ناخۆشى و خۆشییەکانیشدا خۆى بە هاوبەش و بەرپرسیار زانیووە ،لاپەرەکانى مێژووى دوێنێ و ئەمڕۆ باشترین بەڵگەى حاشاهەڵنەگرن ، ئەم قوتابخانە و ڕێبازە و ئینجا خزمەتکارى گەل و نیتشمان وەک گەورەترین شانازى وادەکات رۆژ بەرۆژ پایەکانى حکوومڕانى کوردستان بەهێزتر بێت و رووداوى سروشتى بێت یانیش سیاسى و سەربازى بەتایبەتى هەموو ئەو رووداوانەى بۆ دۆزى کورد دێنەپێشەوە پێمان دەڵێن ، هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتى بەرامبەر بە نەتەوە و نیشتیمان تەنها هەڵوێست و کاردانەوە دەردەکەوێت ، بارزانى و ڕابەرایەتى لە هەموو قۆناغەکاندا سیمبوڵى ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییە پیرۆزانەیە بۆ پارێزگاریکردن لە کوردکوردستان .