دواین هەواڵ

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران و سازش گەورەکانی ترەمپ بۆ ئێران

‌نەوزاد هێتوتی

5 رۆژ پێش ئێستا

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی  نێوان ئەمریکا و ئێران و سازش گەورەکانی ترەمپ بۆ ئێران

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن (MOU) کە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦  لە نێوان ئەمریکا و ئێران واژوو کرا، بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژە. لەو ماوەیەدا ، لایەنەکان دەبێت بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە هەموو پرسەکان. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە ١٤ خال پێکدیت.  بەراستی ئەگەر سەیری ناوەرۆکی یاداشنامەکە بکەیت بۆت دەردەکەوێت  ترەمپ سازشی گەورەی بۆ ئیران کردووە و دەکریت بڵێین لە وتەی  ئەم دەسەلاتە لە ئیران  هەبووە،  هیچ سەرۆکیکی ئەمریکا ئەو سازشە گەورەیە  بۆ ئێران نەکردوە بە جیمی  کارتریشەوە کە کاتی خۆی زۆر رخنەی لە سیاسەتەکانی  دەگیرا. گرنگترین لە خالەکانی ریککەوتنەکە ئەمانەن:   
 یەکەم، ڕێککەوتننامەکە ئاماژە دەکات بەوەی کە ئەمریکا و ئێران، بە واژووکردنی ئەم  یاداشتی لیکتیگەیشتنەی  هاوبەش (MOU)، شەڕی سەربازی لە هەموو بەرەکاندا دەستبەجێ و بۆ هەمیشە  رادەگرن  بە لوبنانەشەوە. واتە لێرەدا، ترەمپ پیش ئەوەی ریککەوتنی کوتایی ئەنجام بدات بەڵینیداوە چیتر هێرش نەکاتە سەر ئێران. لێرەدا پرسیار ئەوە مادەم ئێران دلنیایە چیتر هێرش ناکریتە سەری ، چوون دێت سازش بۆ ئەمریکا دەکات یان هەلویستی نەرمتر دەبێت. بەراستی ئەمە خۆی لە خۆیدا جێگەی پرسیارە و چوون دەبێت تۆو واز لە ئەمرازیکی هەرە کاریگەر بهینێت پێش ئەوەی ریککەوتنی کوتایی بکرێت. ئەگەر چی ترەمپ و وەزیری بەرگیری ئەمریکا  چەند ساتیک دوای واژو کردنی یاداشتنانامەکە ئەم خالەیان پێشلکرد  بە هۆی ئەوەی دووبارە هەرەشەیان لە ئیران کردووە ئەگەر رێککەوتن نەکات.
 دووەم،  ئەمریکا و ئێران پابەند دەبن بە ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر، و دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر دەوەستینن. ئەمەیش واتە ئەمریکا لە موودوا نابێت  دەستیوردان لە کاروباری ناوخی ئیران بکات یان خەلک هان بدەن بۆ خۆپیشاندان. یان تەنانەت ئەگەر دەسەلاتدارانی  ئیران بە سەدان هزار خەلکی تر بکوژین ئەمریکا رێز لە بریاری ئێران دەگریت  هیچ کاردانەوەی نابێت. بەراستی کارەساتە  خۆت داوا لە خەڵک بکەیت خۆپێشاندان بکەن ودەیان هەزار کەس بە کوشتن بدەیت و  دواتر بێت  بەو شێوەیە وزیان لێ بهینێت و پشتیان تێبکەیت 
سێیەم، یەکسەر دوای واژووکردنی (MOU)، ئەمریکا  گەمارووی  دەریایی سەر ئیران لادەبات و لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بە تەواوی قەدەغەی دەریایی کۆتایی پێ دەهێنێت. هەروەها هاتووچۆی کەشتییەکان هاوشێوەی پێش شەڕ دەبێت. هەروەها ئێران کار دەکات بۆ دابینکردنی   ئاسایش بۆ تێپەڕینی کەشتییە بازرگانییەکان بە بێ هیچ تێچوونێک بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ تەنها، لە خلیجی فارسی بۆ دەریای عومان و بە پێچەوانەشەوە. هەروەها ئێران گفتوگۆ  لەگەڵ سەڵتەنەتی عومان دەکات  بۆ دیاریکردنی ڕێکخستنی داهاتوو و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان  بۆ  تێپەڕ بوونی کەشتییەکان لە گەرووی  هۆرموز،بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی پەیوەندیدار و مافە سەروەرییەکانی دەوڵەتانی کەنارەکان لەگەروویی هۆرموز. واتە لێرەدا زۆر روون ئاشکرایە کە ئەمریکا سازشی تەنانەت لە  گەرووی هورموزیش کردوە و ئەو کردنەوەی باس دەکرێت  تەنیا ٦٠ روژە،  دوای ئەوە دەکریت ئیران لە گەل دەۆلەتی عومان دەست بکەن بە باج وەرگرتن لە کەشتییەکان لە ژیر ناوی فرە جوردا.  پرسیارەکە ئەوەیە پیش شەرەکە گەرووی هەرمووز ریرەویکی ئاوی بووە و ئێران هیچ کێشەیەکی بۆی درووست نەدەکرد. چون دەبێت دوای  شەر ئەو گەوروویە ستراتیژییە رادەستی ئێران بکەیت. 

 چوارەم، ئەمریکا پابەند دەبێت لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ناوچەیکەدا ، بە بودجەی لانیکەم ٣٠٠ ملیار دۆلار بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی ئابووری ئیران . ئەمەیش دەکریت جیبەجی بکریت دوای ئەوەی لایەنەکان گەیشتنە ریککەوتنی کوتایی. ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵگرتنی هەموو جۆرە سزاکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەوانەش سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەی بەڕێوەبەریی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکەی ئەتۆمی (IAEA)، و هەموو سزای یەکلایەنە  لەلایەن ئەمریکا، هەردوو جۆری سزای سەرەکی و دووەم (primary and secondary)،  کاتێک  ڕێککەوتنی کۆتاییکرا.  واتە بە پیێ ئەم خالە ىێت  ئەگەر ریککەوتنی کوتایی کرا  ئیران زیاتر لە نیو ترولیون دولار دەستدەکەویت بۆ ئەوەی لە  سیکتەرەکانی ئابووری، سەربازی جەرخ بکات. واتە سیاسەتی ترەمپ لە زۆرترین گوشاری ئابوورییەوە دەگەرێتەوە بۆ زۆرترین سازشی سیاسی و  ئابووری بۆ ئیران

پێنجەم، ئێران دووبارە  بەڵین دەدات  کە نابێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات یان بەدەست بهێنێت.  بابەتی پپتاندنی یورانیۆم (enrichment) و هەموو بابەتە هاوشێوە و پەیوەندیدارەکان لە لە کۆتایی ڕێککەوتنەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکریت واتە لێرەدا، ئەمریکا لە یەک لایەوە ئاماژە بەوە دەکات کە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، بەڵام هیچ میکانیزمێکی دیاریکراو بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی. هەروەها بە هیچ شێوەیەک باس لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ناکات، کە پێشتر دونالد ترەمپ بە بەردەوامی باسیدەکرد. لە لایەکی ترەوە، بە پێی ئەم خاڵانە، ترەمپ ڕازی دەبێت کە ئێران لە ئاستێکی نزمدا یورانیۆم پەرەپێبدات (enrichment)، هاوشێوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە سەردەمی ئۆباما هەبوو. لێرەدا دووبارە ترەمپ لە هەندێک لەو بۆچوونانەی پێشوو خۆی دوور دەکەوێتەوە، چونکە پێشتر دەیگوت کە نابێت ئێران یورانیۆم پەرەپێبدات و دەبێت ئاستەکە بگاتە سِفر."

شەشەم، ئەمریکا پابەند دەبێت کە یەکسەر دوای واژووکردنی (MOU) و بە هەڵگرتنی سزاکان، وەزارەتی داراییی ئەمریکا ڕێگەپێدان (waivers) دەردەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتی خامی ئێران، بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمە لێکدراوەکان، هەروەها هەموو خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان، لەوانەش مامەڵە بانکییەکان، بیمەکان، گواستنەوە و هتد. ئەمریکا پابەند دەبێت کە یەکسەر دوای واژووکردنی (MOU) هەموو پارە و سامانە بلۆککراو یان سنووردارکراوی ئێران بە تەواوی بخاتە بەردەست بۆ بەکارهێنان.واتە پیش ئەوەی ریککەوتنی کوتایی بکریت ئەمریکا پابەند دەبێت هەموو پارە بلوکراوەکانی ئیران ئازاد بکات کە دەگاتە سەدان ملیار دورار. ئەمەیش واتە ئیران پارەیەکی یەکجار زۆر دەستدەکەوێت بێ ئەوەی هیچ کاریکی ئەنجام دابیت یان ئیلتزاماتیکی جێبەجی کرد بێت. ئەمەیش واتە سازشیکی زۆر گەورە  بۆ ئیران دەکەریت و پارەیەکی گەورە دەخاتە بەردەمی بۆ ئەوی خەرجی هیزە پرۆکسییەکانی بکات و دووبارە خۆی ریکباختەوە. سزاکانی سەر نەوت کەس رادەگێرێت

بە گشتی، لە کاتێکدا ئامانجە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە شەڕدا ڕوون بوون، لەوانەش لاوبردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، کەمکردنەوەی ئاستی پەرەپێدانی یورانیۆم بۆ ئاستی نزیک بە سفر، سنووردارکردنی مەودای مووشەکەکانی ئیران،  پچڕاندنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ هێزە پڕۆکسییەکان، و سەپاندنی گەورەترین گوشاری ئابووری لەسەر ئەو وڵاتە تا دەگاتە گۆڕینی سیستەمی سیاسی، ئێستا هیچ یەک لەم خاڵانە لە ناو ئەم ڕێککەوتنەدا جێگەی نەکراوەتەوە و ترەمپ بە تەواوەتی پشتی تێکردووە. 
لە بەرامبەردا، ترەمپ بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر چەندین خاڵ سازش زۆر گەورەی  کردووە. بۆیە، ئەم ڕێککەوتنە بەراستی ژی جیگەی  گومان و پرسیار، چونکە ئەگەر چێبەجێ بکریت  زیانێکی گەورەیە بۆ پێگەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبێت ، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە لە ڕووی شەڕەوە ئەمریکا سەرکەتوو و بالادەست بووە  دەتوانرا  گوشاری زۆر لەسەر ئێران  دروست بکات. بوویە، ئەم یاداشتنامەی ڵیکتیگەیشتن لە دەکرێت چەند هۆکاریکی لە پشت بێت. یەکەم، لەوانەیە  ئەم ڕێککەوتنە بە ئامانجی شەخسی  و بەدەستهینانی دەستکەوتی ئابووریی لەلایەن  ترەمپ و هاوپەیمانەکانی واتە ستیف ویتکوف وکوشنەر  ئەنجام درابێت بێ ئەویە بەرژەوەندی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە بەرچاو گیرابیت  وئەگەر ئەمەیش کرا بیت دەچیتە خانەی خیانەتەوە. دووەم،  ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە تەنها تاکتیکی کاتییە تا کۆتایی هەڵبژاردنەکانی میدترمی کۆنگرێس لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ و  ڕێگەی ئەمەوە، ترەمپ دەیەوێت نرخی نەوت جێگیر بکات بۆ ئەوەی زیان لە پێگەی هاوپەیمانەکانی نەکەوێت.دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان، دەکرێت بارودۆخەکە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی گوشاری سیاسی یان هێرشە سەربازییەکان.لە هەمان کاتدا، ئەگەری سێیەم ئەوەیە کە ترەمپ ڕەنگە لەلایەن هەندێک وڵات ناوچەیی وەک قەتەر و پاکستان و هەندێک نیردراوەکانی وەک ستیف ویتکوف و کوشنەر و جیگرەکەی فانس  فێلی لێکرابێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP