ئەچێتە بەغدا و هەر لە بەغداوە ئەڕوا بۆ ئەنقەرە و کە ئەگەڕێتەوە سەرێکی تاران ئەدا و ئینجا بەرەو شام ئەچێ..
باسی (نێچیرڤان بارزانی) ئەکەم، ئەو پیاوەی کە لەوەتای وەک قەراسازێک لەناو کورددا هەیە (جا هەر لە هەر پلە و پۆستێکدا بێ و بووبێ)، چونکە نییەتی لە خزمەتکردنی قەزییەی گەلەکەی داوە و ئەیەوێ قەومەکەی بگاتە ئەوەی کە ئەیەوێ، ئیتر لە موبادەرات ناکەوێ و بەپێی قۆناغەکانیش، کورد بە تەرحی تازەوە پێشکەش ئەکا و کە دەرگایەک دائەخرێ، یەکێکی تر ئەکاتەوە و ناتوانێ بەدیار قەدەری ڕووداوەکانەوە دابنیشێ!
پایتەخت نەماوە نەیەتە لای و ئەمیش بۆی نەچێ، هەیانە تاسەر ئێسقان دژی یەکن و تیایشیاندایە هیچ شتێک کۆیان ناکاتەوە، کەچی هەر هەموویان لەسەر ڕوئیای واقیعییانەی ئەم سەرۆکە بۆ سیاسەت لەم ناوچەیەدا کۆکن و لەسەر ئەدائیشی لە ئیدارەی ململانێکان و چارەسەر کێشەکاندا موتەفیقن، هەربۆیەش کە ئەچێتە لایان، هەمووان لە ئاستێکدا و بە شێوازێک پێشوازی لێ ئەکەن، لایەقی بێ!
سەرخستنی قەزییەی نەتەوەیەکی بندەست و پاراستنی قەوارەی گەلێکی دەورەدراو، جگە لە لێهاتووی، لێزانینیشی ئەوێ.