دواین هەواڵ

ئەمجارەیان چی ئەکا؟

‌شیروان تاڵیب

15/02/2024

وەزعەکە لەوەی دوای ڕیفراندۆم ئەچێ. لە هەر چوارلاوە هەڕەشە، لەناوەوەش، ڕاستە ترازانێکی تەواوەتی نیە و ئیشاڵا قەتیش نابێ، بەڵام سازانێکی وەهاش کە خەڵک دەستیان لەسەر دڵیان نەبێ، نیە!

لیستی شاکارەکانی نێچیرڤان بارزانی، کە بەهۆیانەوە ئەم هەرێمە زۆر نەناسراوەی کردە زۆر ناسراو، لیستێکی درێژە، بەڵام ئەوەیانی کە کوردستانی دوای ڕیفراندۆمی لە دەم کەڵبەی گورگان و لە ژێر چنگی ئینتیهازیکاران بەسەلامەتی دەرهێنا و خستیەوە سەر ڕاستەڕێی خۆی، شاکارێکە، مەگەر مێژوو بێ ویژدانێک بینووسێ، ئەگینا بە خەطاطی بۆی ئەنووسرێ، تا نەکوژێتەوە!

ئەمڕۆش، وەک سەرۆکی هەرێمێک، کە هەرێمەکەی لەبەردەم تەحەددا جددییەکانی ململانێی ناوخۆ، فەوزای عێراق، گەمەی موخابەراتیی ئەملاولا، مەسڵەحەتبازیی دنیادا ڕاوەستاوە و چاوەڕێیە لایەکی بەلایەکدا بکەوێ، بەرەو ئەڵمانیا و بۆ ( کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن) بەڕێ کەوت و ئیتر لەوێ، لەپاڵ سەرۆک و سەرکردەکانی دنیادا لەئاسایشی دنیا ئەدوێن، بەڵام ئەم بۆئەوەش لەوێیە تا بەهەمووان بڵێ:

بەبێ کوردستانێکی ئاساییش ، دنیا ئاساییش نابێ.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP