ئەشهەدو ئەوەی لەسەر شانی ئەم پیاوە بوو، بەزیادەوە وتی و کردی. وەڵاهی لەئەوەڵەوە بەگوێی بکرایە، ئێستا لەجێیەکی تر و لە وەزعێکی تردا ئەبووین!
ها کەی بوو وتی وەرن با پێکەوە دانیشین و ئەوەی هەیە و نیە، بەیەکەوە لەناوخۆمانا باسی بکەین! ئەو ئەیزانی ئەگەر وانەکەین، ئیتر نەک هەر ئیشمان، ڕیشیشیمان ئەکەوێتە دەست خەڵکی تر. ئەخیرەن کەوتیش!
ئای تکا و ڕجای کرد و ئەیووت با کوردستان کۆمانبکاتەوە هەرکەس بۆخۆی ڕاگرن! کار گەیشتە ئەوەی یەک دووجار تەقریبەن وتیشی: وا نابێ!
گوێگر کەم و ڕێگر زۆر، دواجار ئەوەی ئەو لێی ئەترسا ببێ، ڕێک بوو!
وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەم ئێوارەیە وادەی هەڵبژاردنی دیاریکرد،، ئەو هەڵبژاردنەی کە هیچ شتێکی بەدەست خۆمانەوە نەماوە و نیە! بەس تازە هەرچۆنێک و هەرچییەک بێ، پرۆسەیەکەو وەک لە پەیامەکەی ئەمریکاشدا هاتووە: بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان گرنگە!
نێچیرڤان بارزانی ئیشی خۆی کردووە، خوابکا ئەمجارەیان شتەکە عەکس بێتەوە،،
گوێگر زۆر و ڕێگر کەم.