دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 08/08/2023

هەوکردنی سییەکان (Pneumonia)

سەربەست عەدنان کەریم -خوێندکاری شیکاری نەخۆشیەکان

نەخۆشیەکی هەوکردنی کاتیە تووشی یەکێک یان هەردوو سی دەبێت. بەکتریاکان و ڤایرۆسەکان و کەڕووەکان هۆکارن بۆ هەوکردنی سییەکان. ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی هەوکردنی تورەکەکانی هەوا لە سییەکاندا کە پێیان دەگوترێت سیکڵدانۆچکەکان. سیکڵدانۆچکەکان پڕدەبن لە شلە و پەس و خڕۆکە سپیەکانی خوێن وەک خڕۆکە سپییە هاوتاکان سەرئەنجام کرداری هەناسەدان زەحمەت دەکەن.

ئەو وردبینە زیندەوەرانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی سییەکان توانای گواستنەوە و بڵاوبوونەوەیان هەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر کەوابوو بۆمان ڕووندەبێتەوە کە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان نەخۆشیەکی گوازراوەیە.

هەوکردنی سییەکان بەهۆی هەریەکە لە بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە دەکرێت لەڕێگەی دەنکۆڵە دەرپەڕیوەکانی پژمین و کۆکینەوە بگوازرێنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، هەروەها ڕەنگە تووشی هەوکردنی سییەکان ببیت ئەگەر بەرکەوتنت هەبێت لەگەڵ ئەو ڕووانەی کە بە بەکتریا و ڤایرۆسی تووشکەری نەخۆشیەکە پیسبوون.

هەرچی هەوکردنی سییەکانە بەهۆی کەڕووەکانەوە تەنها لەڕێگەی ژینگەوە تووشدەبیت و لەکەسێکەوە بڵاونابێتەوە بۆ کەسێکی تر.

نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان

نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان دەکرێت هێواش – هەڕەشەبێت لەسەر ژیان، نیشانەکان بریتین لە :

• کۆکینێک کە بەڵغەم یان لینجە ماددەی لەگەڵ بێت.
• تـــــــــا.
• ئارەقکردنەوە یان لەرزین.
• هەناسە کورتی لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیە ئاساییەکاندا و هەندێک جار لەکاتی پشوودانیشدا.
• ئازاری سنگ کە لەکاتی هەناسەدان و کۆکین ئازارەکە خراپتر دەبێت.
• هەستکردن بە ماندووبوون و شەکەتی.
• نەمانی ئارەزووی خواردن.
• دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
• سەرئێشە.

نیشانەکانی تر دەکرێت جیاوازبێت بەگوێرەی تەمەن و تەندروستی گشتی :

• منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵی ڕەنگە هەناسەدانی خێرا و خیزەی سەر سنگیان هەبێت.
• منداڵانی ساوا ڕەنگە بێ نیشانە دەربکەون، بەڵام هەندێک جار ڕشانەوە، بێ هێزی، کێشەی خواردنیان هەیە.

هۆکارەکانی هەوکردنی سییەکان

چەند جۆرێکی جیاوازی وردبینە زیندەوەرەکان دەبنە هۆی تووشبوون و گواستنەوەی هەوکردنی سییەکان لە مرۆڤدا لەوانەش هەوکردنی سییەکان بە بەکتریاکان، ڤایرۆسەکان و کەڕووەکان، لەخوارەوە ئاماژە بە هەر یەکێکیان دەدەین.
هەوکردنی سییەکان بە بەکتریا

باوترین هۆکاری هەوکردنی سییەکان بە بەکتریا بەهۆی بەکتریای (Streptococcus pneumoniae)، ئەو بەکتریایانەی دیکەی کە دەبنە هۆی نەخۆشیەکە بریتین لە :

• Mycoplasma pneumoniae
• Haemophilus influenza
• Legionella pneumophila
• Chlamydia pneumoniae

هەوکردنی سییەکان بە ڤایرۆس

ڤایرۆسەکانی ڕێڕەوی هەناسە هەندێک جار دەبنە هۆی هەوکرنی سییەکان، هەوکردنی سییەکان بە ڤایرۆس سوکترە و دەکرێت لەماوەی یەک بۆ سێ هەفتە کەسی تووشبوو چاکببێتەوە بەبێ وەرگرتنی چارەسەر. ئەمانە هەندێک نمونەن :

• Influenza (flu)
• Respiratory syncytial virus (RSV)
• Rhinoviruses (common cold)

هەوکردنی سییەکان بە کەڕوو

کەڕووەکانی ناو ژینگە دەکرێت ببنە هۆی هەوکردنی سییەکان. لەڕاستیدا زۆربەی ئاو کەسانەی تووشی هەوکردنی سییەکان دەبن بە کەڕوو ئەو کەسانەن کە بەرگریە کۆئەندامیان لاوازە. نمونەی ئەو کەڕووانەی کە دەکرێت ببنە هۆی هەوکردنی سییەکان بریتین لە :
• Pneumocystis jirovecii
• Cryptococcus species
• Histoplasmosis species

ڕێگریکردن لە هەوکردنی سییەکان

لە زۆر حاڵەتدا دەتوانرێت ڕێگە لە نەخۆشی هەوکردنی سیییەکان بگیرێت بە پەیڕەوکردنی یەکێک لەم پێشنیارانەی خوارەوە :

کوتاوەکان

یەکەم هێڵی بەرگری دژی هەوکردنی سیییەکان بريتيه له بەکارهێنانی كوتاوەکان، چەندین کوتاو هەیە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە نەهێشتنی هەوکردنی سیییەکان. CDC پێشنیاری دوو کوتان بۆ گەورەکان دەکات لە دژی هەوکردنی سییەکان ئەوانیش : Pneumovax PPSV23)) و Prevnar (PCV13). تێکەڵەی هەردوو کوتاوەکە سیستەمی بەرگری زیاتر هاندەدات تاکو کاريگەرتر بێت بەرامبەر هەوکردنی سییەکان بەڵام تەنها بەکارهێنانی یەکێک لەم کوتاوانە کاریگەری هێندەی تێکەڵەی هەردوو کوتاوەکە نابە.

بەکارهێنانی یەکێک لەم کوتاوانە کاریگەری هێندەی تێکەڵەی هەردوو کوتاوەکە نابێت. ئەو دوو کوتاوە بەرگری دروست دەکەن لە دژی جۆرە جیاوازەکانی بەکتریا کە دەبنە هۆی هەوکردنی سییەکان، نیۆمۆڤاکس بەرامبەر 23 جۆری باوی بەکتریاکان پارێزگاری دەکات و پریڤنار بەرامبەر 13 جۆری باوی بەکتریاکان پارێزگاری دەکات.
کوتاوی HIB

ئەم کوتاوە (Haemophilus influenza type b) دەتپارێزێت لە نەخۆشی هیمۆفیلیا ئەنفلوەنزای جۆری b، هۆکاری ئەم نەخۆشیە جۆرە بەکتریایەکە دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی پەردەکانی مێشک. CDC پێشنیاری ئەم کوتاوە دەکات



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP