منداڵان تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تا نابن، مەگەر بەهۆی نەخۆشییەكەوە نەبێ، توێژینەوەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر منداڵێك هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبێ و پلەی گەرمی جەستەی بەرز ببێتەوە، ئەو تایەی تووشی هاتووە هیچ مەترسییەكی بۆ سەر منداڵەكە نابێ و پێویست ناكات نیگەرانی بن، بەڵام کێشەی تا ئەوەیە کە منداڵەکە توشی وشکبوونەوە دەکات…
بۆ ڕێگری لە تا و وشکبوونەوە کۆمەڵێ ڕێگەی ئاسان و خێرا هەن کە ئەمانەن
یەكەم:
دانانی پارچە پەڕۆیەكی سارد لەسەر ناوچەوانی منداڵ بەتایبەت ئەگەر هەندێک سرکەی سێو بە پارچە پەڕۆکەوە بکرێ، ئەم رێگەیە كاریگەری زۆر بەهێزی هەیە لەسەر نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ماوەیەكی كەمدا.
دووەم:
پێدانی خواردن و خواردنەوەی سارد، لەو كاتەی كە هەستت بە بوونی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی منداڵەكەت كرد، باشتر وایە بڕێكی زۆر خواردن و خواردنەوەی ساردی پێ بدەیت کە یارمەتی دابەزاندی تا دەدات.
سێیەم :
بەكارهێنانی فێنككەرەوە، هەوایەكی فێنك بەر جەستەی منداڵەكە بكەوێ، بەڵام بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ.
چوارەم:
کەمکردنەوەی جل و بەرگ
پێنجەم:
شۆردن بە ئاوی شلەتێن لە ناو (بانو یا تەشت) و زیادکردنی گڵاسێک سرکەی سێو بۆ ئەو ئاوە، کە ئەمە یەکێکە لە هەر ڕێگە گرنگەکان، کە مێژوویەکی کۆنیشی هەیە. دووربکەوە لە شۆردنی بە ئاوی سارد چونکە زیانی هەیە.
شەشەم :
میوەی ئاودار وەک شوتی، ئاگاداربە ئەم ڕێگایانە ڕێگای سادە و سروشتین وەک یارمەتیدەر بەکاردێن بۆ ئەو چارەسەریانەی کە دکتۆر بۆ منداڵەکەی دیاری دەکات..