دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 30/01/2021

داوستانەکانی نەوتی لەعێراق ئەنجامی جیۆسیاسی مەترسیداری هەیە

سەرچاوەیەک لە بلومێرگ لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەم یساڵی 2020  ئاماژەی بەوەکرد کە گەورە کۆمپانیای نەوتی بەناوی تۆتاڵی فەڕەنسی دەیەوێت کۆتای بەپشکەکانی بهێێت  کەدەکاتە 18٪ لەناوچەی سەرسەنگ لە  هەرێمی کوردستان .
 
وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕاگەیاند وەزارەتەکەیان لەڕۆژی چوارشەمە  دا  یاداشتنامەی لێک تێگەشتنی لەگەڵ گەورە کۆمپانیا کاندا واژۆکردوە بۆ  جێ بەجێ کردنی ئەو پرۆژەگەورانەی کە بەڵێنیان داوە لە عێراق ،بەتایبەت لەبواری  غازی سروشتی وزەی نوێ کە لەخۆرو باوە بەدەست دەهێنرێت. 
پاتریک بۆیان سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ ئەم لێک تێگەشتنەی واژۆکرد.

 لەئێستا کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی خاوەنی  پشکەکانی  کێڵگەی حلفایەی نەوتی باشوری عێراقە بەڕێژەی 22.5٪-.
وە لەم کاتەدا کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی  ئەو پشکەی کەدەکاتە 18٪ لە ناوچەی سەرسەنگ لەهەرێم  ڕای گەیاندوە کە دەیەوێت بیفرۆشێت و بەردەوام نەبێت تیایدا.

وەهەروەها لە ڕۆژی چوارشەمە کۆمپانیای نەوتی زیقاری حکومەتی عێراقی ڕاگەیاند کە باڵی بازرگانی کۆمپانیای لۆک ئۆیڵ لیتاسکۆ  بودجەی پێویستی دابین کردوە بۆ ئەوەی  پرۆژەی نەوتی  ناسریە بتوانێت توانای بەرهەم هێنانی بەرزبکاتەوە بۆ دووهێندەو کە دووسەد هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ولەبەرامبەردا کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی نەوتی خاو ڕادەستی  کۆمپانیا فەڕەنسی یەکەبکات لەبری پارە. 

وەهەروەها ئەم جۆرە  مامەڵەو دانوستانانە لەعێراق بەردەوامەو  حکومەتی چین لەڕێگەی کۆمپانیای ژینوها ئۆیڵی چینی یەوە  دەیەوێت پێشەکی دوو ملیار دۆلار بدات بەعێراق و لەماوەی پێنج ساڵدا لەبری قەرزەکەی نەوت وەرگرێت.

هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم دانوستان و مامەڵە نەوتیانەدا حکومەتی عێراق بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە خنکێنەرە ئابوری یەی تێی کەوتووە دەیەوێت بەبڕی شەش ملیار دۆلار قەرز لەبانکی دەولی بکات.
عێراق سەرەڕای هەموو ئەوقەیرانە ئابوری و دارای یەی ڕوبەڕووی بۆتەوە  و ناتوانێت پابەندبێت بە بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت وئەوبڕەی بۆی دیاری کراوە.

ئەنجام 
بەبۆچونی من عێراق سەرەڕای ئەم هەموو پێشهاتە مەترسیدارەی لە ڕووی ئابوری دارایی یەوە ڕووبەڕووی بۆتەوە بەڵام لەهەوڵدایەبۆخۆ گونجاندن لەگەڵ  ئەو ڕەوتە نوێ یەی کەدەیەوێت بەدیلی نەوت بدۆزێتەوە کە کار بە غازی سروشتی و وزەی نوێ لەخۆروباوە  پەیدابکرێت.
بەڵام ئەوەی  بۆهەرێم مەترسی دارە ئەوەیە کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی دەیەوێت لەبواری نەوت لە کێڵەگەی سەرسەنگ پاشەکشەبکات و ئەمە سەرەتایەکی مەترسی دارەو لەئایندە کاریگەری جیۆسیاسی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت .
هەروەها هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی نابینرێت لەلایەن هەرێمی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی وزەی نوێ لەخۆروباوەو خۆگونجاندن لە گەڵ سیستەمی نوێی وزە لەجیهان .
بڕیاروایە تاساڵی 2050 کۆتایی بەنەوت بێت و وزەی نوێ جێگەی بگرێتەوەو ئەوکاتە هەرێم هەمان قەیرانی دارایی وئابوری ڕووبەڕوودەبێتەوە وەک ئێستا کە وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت  جگەلەهەرێم،بەغداد، نایجیریا،کۆنگۆ ئەوانی تر  هەموویان پشتیان بەچەندین سەرچاوەی ئابوری  تر بەستوە بۆ دابین کردنی داهات بۆ  ئەو بودجەی پێویستە بۆ وڵاتەکەیان.

ڕێبور محمد ئەمین .ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز
سەرچاوە:پێگەی ئۆیڵ پرایس نیوز



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP