خوێندکاری پزیشکی دەروونی: بەرهەم حەیدەر
نیشانەکانی قەلەقی چین؟ قەلەقی بریتییە لە هەستی نادڵنیایی، نائاسایی و دوودڵی یان گرژبوون کە تاک هەستی پێدەکات کاتێک وەڵامدەداتەوە بۆ شتێک یان دۆخێکی نەزاندراو. مرۆڤ کاتێک قەلەقدەبێت توشی چەندین نیشانە دەبێت کە دەرونی و جەستەیین، ئەمانەش چەند نیشانەیەکی زۆر بڵاون: نیشانە جەستەییەکان وەکو:
- دڵەکوتە
- بەرزبونەوەی فشاری خوێن
- خێرابوونی هەناسە و تەنگەنەفەسی
- زۆر ئارەقکردنەوە.
- سەرسوکبوون و گێژبوون
- توندبوونی سنگ.
نیشانە دەورونییەکان وەکو:
- مەزاج توندی و تورەیی
- نەمانی ئارەزوو یان بێهەستی
- زۆر رەخنەگرتن
- هەستکردن بە بێنرخی و دودڵی یان بێهیوایی
- ماخۆلان
- نەتوانینی دانیشتن و بێئۆقرەیی
- نەتوانینی تەرکیزکردن
- کاوێژکردنی هزری و لێکدانەوەی زۆر.