دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 29/05/2021

مرۆڤ و هەستەكانی

دانیال ئیلیاس

ئەبێت مرۆڤی دەرون تەندروست باوەڕی بەوە هەبێت کە پێنج هەستەکەی لە زۆربەی کاتدا سنوردارە ! کاتێک مرۆڤ بە ڕوداوێک یان شتێک یان کارێکی ئاسایی ڕۆژانە تێپەڕدەبێت هەستەکانی بە ئەندازەی ئاسایی خۆی کاردەکات و تا ڕادەی ئەوەی کەوا قەناعەت بەمێشک بکات کە هیچ مەترسیەک لەئارادا نیە بۆ ئەوەی کاردانەوە بنوێنێت... ئەمە واتایی چی؟

واتە کاتێک مرۆڤ دەست دەکات بە بیرکردنەوە لە شتێک و سەرەتایی دروست بوونی قەلەقیەکە و خەمۆکی... ئەبێت بووەستێت و درێژە نەدات بە بیرکردنەوەکە ! چونکە هەر دڵە ڕاوکێ و خەمۆکیەک چیرۆکێکی لەپشتەوەیە ! لە ڕابردوودا ڕوویداوە، یان ئەسڵەن لەڕابردوودا بەو کات و ڕووداوە تێپەڕیویت بێ ئەوە هیچ ترسێکت هەبووبێت بەڵام لەئێستادا کەبیرت دەکەوێتەوە وادەزانی هەڵەیەک هەیە یان شتێک بەشاراویی ماوە و تۆ ئاگادار نەبوویتەلێی لەو کاتە !

تائێرە پرسیار بۆخۆت دروست ئەکەیت ! ئنجا دێیت و دەست بەلێکۆڵینەوە دەکەیت و ئەگەڕێیتەوە بۆ ئەوکاتەی ڕووداوەکە، بەڵام زۆر جار بەهۆی ئەوەی کاتی ڕووداوەکە بە ئاسایی وەریگرتووە ئەوا مێشک بەشێک لەو ڕوداوانە دێنێتەوە یادی و بەشێکی دیارنەماوە!

ئەو بەشەی وا هەستدەکەیت دیارنەماوە دەتەوێت بیدۆزیتەوە ! ئنجا زۆربەی جار سیناریۆی زۆر خەتەرناک دروست دەبێت بۆ ئەو بەشە ونبووە لەمێشکت ! کە تا نزیکەی 99% نزیکت ئەکاتەوە لەقەناعەت کردن پێی !

بەڵام هەر هەستێک هەیە لەویژدانەوە بەڕێژەی 1% کە داوات لێ ئەکات باوەڕ بەو سیناریۆیە نەکەی کەوا ئەیەوێت بەشە نادیارەکەی یادەوەریەکت بۆ تەواو بکات و قەرارت پێبگۆڕێت لەبابەتێک یان توشی خەمۆکی گەورەت بکات و ژیانت بەرەو ئاڕاستەیەکی نادیار بەرێت ! ئەوە ویژدانە! خۆی لەڕاستیدا ئەو 1% ڕاست دەکات ... وەک لەپێشتر وتم هەستەکان بە ڕێژەی 100% لە ڕابردوو لەکاتی ڕووداوەکە کارناکەن!

تەنها ئەوەنەبێت کە ڕاپۆرتێک دەنێرن بۆ مێشک کە هەموو شتێک سەلامەتە.. یانی بۆ نموونە ئەگەر وێنەیەک بینێبێت یان قسەیەکت بیستبێت کە ئاسایی بووە ئەوا تەرکیزی 100% کاری نەکردووە تەنها بەشی ئەوەنەیە کە ئاماژەی سەلامەتی بابەتەکەی ناردووە بۆ مێشکت! بەڵام دواتر و پاش ماوەیەکی کورت یان درێژ مێشک بەشێک لەو یادەوەریە دەسڕێتەوە و تەنها شتێکی کەم دەهێڵێتەوە کاتێک دەکەوێتەوە بیرت بەسوتفە ئیتر وا هەست دەکەیت کە هەڵەیەکت کردووە و بەباشی تەرکیزت نەکردووە لە ڕوداوەکە بۆیە ئێستا تۆ لەناوکێشەیت ! بەڵام نەخێر وانیە !

چونکە تۆ ئەبیت باوەڕت هەبێت کە تەرکیزت بەس بەشی سەلامەتی ناردووە بۆ مێشک و ئەوەنەش بەسە بۆ ژیانی ئاساییت ! تۆ بێیت و بەخەیاڵ بتەوێت ئەو تەرکیزەت بکەیت بە 100% ئەوا شتێکی هەڵەیە !

ئەبێت ئەوە قبوڵ بکەیت کە تۆ هەر ئەوەنە بەرپرسیت کە هەستت بە هیچ مەترسیەک نەکردووە لەوکاتەیا وا ئامادەش نیت بێت و بە ویستی وەهم و خەیاڵ دووبارە شت زیاد بکەیت بۆ ڕووداوەکان و ڕێ لەخۆت تێکبدەیت و قەراری ڕاستت پێبگۆڕێت ! وە ڕوداوەکە لەوشوێنە ڕابگرە کە هەستت بەئارامی و سەلامەتی کردووە لەکاتی خۆی...

ئەمە وەک مردوویەک وایە کە بەدڵنیایەوە نێژراوە باشە چی مەعقولیەتێکی هەیە ئەگەر بێیتو ئەم گۆڕە هەڵبدەیتەوە بۆ تئکید کردنەوە لەوەی بزانی بەڕاستی مردووە یان نا ! ئەم بابەتە تەنها بۆ ئەوەیە کە تووشی ئەو حاڵەتە ئەبن بەبەردەوام ئەما یەکێک دڵنیابێت لەشتێک یان ڕووداوێک بەڕێژەی 100% ئەسڵەن پێویستی بە بیرکردنەوە نیە لێی جارێکی تر...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP