دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 30/11/2021

لە کاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا باشترین جۆری خواردن و خواردنەوەکان

- لە کۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە ؛ بۆ زوو چاک بوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە کۆمەڵێک خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ - ئاو : خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە ، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە .
٢ - چای ڕازیانە : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ، شێوازی ئامادەکردنی
٣ - چای سەوز : بە گەرمی و بێ شەکر ، یا کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت .
٤ - شۆربای گەرم : شۆربای مریشک یەکێکە لە خۆراکە گرنکەکان ، هەروەها شۆربای تری وەک پەڵپینە بەترش ، شۆربای قارچک ، شۆربای سەوزەواتی وەک شۆربای بڕۆکلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر .
٥ - زەنجەبیل : چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین .
٦ - چای گوڵەمێخەک : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار .
٧ - ئاوی لێمۆ : گیراوەی ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل .
٨ - چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی ڕەشکە و هەنگوین .
٩ -شیری گەرم .

باشترین جۆری خواردنەکان :
- ماست .
- میوە مزرەمەنیەکان وەک پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ .
- بلۆبێری و هەنار .
- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( A ً)ً وەک گێزەر ، بیبەری زەرد ، بەهێ ، کەلەرم ، پەتاتەی شیرین .
- سیر و پیاز .
- ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون .
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP