دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/12/2021

محەمەدی حاجی مەحمود: حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ ڕووبەروو بونەوەی داعش

هەرێم نیوز 

محەمەدی حاجی مەحمود رایدەگەیەنێت، حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ ڕووبەروو بونەوەی تیرۆریستان و ئامادەن بەو ئەركە هەستن.

سكرتێری حیزی سوسیالیست، راگەیەندراوێكی لەسەر هێرشەكی داعش بڵاو كردەوەو رایگەیاندوە، گرووپی تیرۆریستی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌ بۆیە پێویستە بە پلانی نوێی سەربازی ڕوبەڕویان ببینەو.

دەشڵێت:" داواش ئەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان".‎

‎محمەدی حاجی محمود، لەراگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، ‎دەخوازین هەرچی زوترە ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕوو بونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP