دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13/06/2022

تەندروستی سلێمانی: کاتێک دەرمانێک لەخۆمان زیاد بێت بۆ پارێزگایەکی دیکەی دەنێرین

هەرێم نیوز

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە 13جار سەردانیکردن بە 146 تڕێلەو بەراد 282 لیست دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیەنراوەتە پارێزگای سلێمانی.

رزگار میرزا، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ وەرگرتنی دەرمان وپێداویستی پزیشکی لە کۆگانی دەرمان بەغدا، رایگەیاند،" ئێمە لەماوەی کارکردنمان وەک نوێنەری تەندروستی هاتوچوی رێگەی بەغداد و شارەکانی دیکەمان کردوە  بەمەبەستی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەکان، لەو رێگەیە دوچاری چەندین نارەحەتی و زۆرجاریش سوکایەتیپێکردن بوین، یەکێک لە نوێنەرەکانمان بە روداوی هاتوچۆ لەو رێگەیە مرد، دو کەسی دیکەیان لەو رێگەیە نەخۆشکەوتن و بەهەمان شێوە مردن، بەگشتی بەڕێوەبەرەکان رێز لە ماندوبونمان دەگرن، بەڵام هەندێک کەس دەڵێن نوێنەرەکان کە دەچن دەرمان ناهێنن".

ئاماژەی بەوەشکرد،" ئێمە مانگانە دو بۆ سێ جار سەردانی بەغداد دەکەین، چ دەرمان و پێداویستییەک هاتوەتە سلێمانی، بە بەڵگە و نوسراو و واژۆ بوە، ئامانجی ئێمە تەنها خزمەتکردنە بە گەلی خۆمان".

ئەوەشی خستەروو،" لە رێکەوتی 1-1-2022 تا 13-6-2022، تائێستا بە13جار سەردانیکردن بە146 تڕێلەو بەراد 282 لیست دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیەنراوەتە پارێزگای سلێمانی، لە بەشێک لە پارێزگاکان دەرمانمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینکردوە، هەرکاتێکیش دەرمانمان لێ زیادبوبێت پێش وادەی بەسەرچونی بۆ پارێزگاکانی دیکەمان ناردوە بەگوێرەی ئەو رێکەوتنەی لەنێوانیاندا هەیە".

باسی لەوەش کرد،" چەندین جار ئامێرە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکانی سلێمانی شکاون یان لەکارکەوتون هەر خۆمان بردومانن چاکمانکردوەتەوە و هێناومانەتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP