هەرێم نیوز
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی 6ی 2025، پێنج کرێکار لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر دەکەونە ژێر خۆڵەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری هەرێم نیوز، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌و پێنج كرێكاره‌ی له هه‌ولێر كه‌وته‌ژێر خۆڵه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پێشتر شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردبوو، پێنج كرێكار كه‌وتونه‌ته ژێر خۆڵ، به‌ڵام له ئێستادا سه‌رجه‌م كرێكاره‌كان ده‌رهێنراون و تەنها یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کرێکارەکان عەرەبن و گەیه‌ندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.