هەرێم نیوز
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) رایگه‌یاند، "رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات لەناو میللەتی کورددا.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵوەگەڕی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) رایگه‌یاند، "پڕ بەدڵ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو كوردستانیان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه بوه مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌مو جیهان و وەرچەرخانێکی گەورەی مێژویی بۆ مرۆڤایەتی".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات لەناو میللەتی کورددا، بۆیەش ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه خه‌ڵك بهجۆشو خرۆشه‌وه، به‌مەراسیم و ئاههنگو خوێندنه‌وه‌ی مهولودو سه‌ڵه‌وات و ئەنجامدانی خێر‌و بەخشینەوەی شیرینی پێشوازی ئەم یادە دەکەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایاندا هاتوه، "بە تێرامان و سود وەرگرتن لە ژیان و ئهزمونو مێژووی پڕ حیکمەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، گرنگە لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئینسانی هەوڵی جێبه‌جێكردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین و، ئاكارو ره‌وشته به‌رزه‌كانی له هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان به‌رجه‌سته بكه‌ین، بە تێگەیشتنی دروست و زانستی زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌و، لێبوردهییو پەیامی میانڕەوی و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشانی مرۆڤایەتی و جیهان بده‌ین، لەهەمان کات بنەمای چاکسازی و دیالۆک و دادپەروەری و ئاشتی پێکەوەژیان و گیانی برایەتی و تەبایی زیاتر پەرە پێ بدەین".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "ئومیده‌وارین هەموان ئەم یادە بکەنە چەتری دەست لەملانێی یەکتر لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی نەتەوەیی، جارێكی تر ئه‌م یاده به‌رز رادهگرینو پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، گه‌وره بیكاته مایه‌ی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی کورد‌و كوردستان".