هەرێم نیوز
ماڵپه‌ری (Munsifdaily) بڵاویكردووه‌ته‌وه، واتسئه‌پ به زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییەکی نوێ چاره‌سه‌ری ئەو کێشەیە دەکات، كاتێك به‌كارهێنه‌رانی واتسئەپ دەیانەوێت رزگاریان بێت لە نامەیەک کە بە هەڵە نێردراوە، کە لەبری بژرادەی "سڕینه‌وه بۆ هه‌مووان" به هەڵە بژارده‌ی "سڕینه‌وه ته‌نها بۆ من" هەڵدەبژێرن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه، تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی واتسئه‌پ ناوی (سڕینه‌وه‌ی به‌ڕێكه‌وت)ـه و كاتێك به‌كارهێنه‌ره‌كه به‌هه‌ڵه بژارده‌ی سڕینه‌وه ته‌نها بۆ من (delet for me) هه‌ڵده‌بژێرێت، ماوه‌ی پێنج چركه ده‌درێتێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژارده‌ی سڕینه‌وه بۆ هه‌مووان (delet for every one) هه‌ڵبژێرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش نامه‌كه له‌لایه‌ن وه‌رگرانیشه‌وه ده‌سڕێته‌وه.
هەروەها به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری (وابیتا ئینفۆ)، لە ئێستادا واتسئه‌پ خەریکی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە، له‌ڕێگه‌یه‌وه بەکارهێنەران دەتوانن نامه‌كان بنێرن و ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كان وه‌رده‌گرێت ته‌نها جارێك بتوانێت بیانخوێنێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ناتوانرێت ئه‌م جۆره نامانه كۆپی بكرێن، سكرین شووت بكرێن و بۆ هیچ كه‌سێكی دیكه بنێردرێنه‌وه.