دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 05/02/2023

هەرگیز ئەم زانیارییانەت لەسەر ئوسترلیا نەزانیوە!.

ئوستراليا وڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا، کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند و پاسیفیک.

ئەم وڵاتە بە پانتایی 7,692,000 کیلۆمەتری چوارگۆشە، شەشەمین وڵاتی گەورەی جیهانە لةرووی رووبەرەوە، ژمارەی دانیشتوانی 25 ملیۆن کەسە بەگویرەی دوایین سەرژمێری.

ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانی کۆمۆنوێلس و، لە ساڵی 1901 دا سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیای گەورە وەرگرتووە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری کانبێرایە، شارێک کە پەرلەمانی وڵات و ماڵی بەرێوەبەری گشتی تێدایە. ئەو بە شێوەیەکی دابەکی و لە جیاتی شا چارڵس بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی ئوسترالیای بەدەستە. بەڵام لە ڕاستیدا سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵک وێڕای دەولەت و پەرلەمان بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە دەست دایە.

سیدنی و مێلبۆرن دوو گەورە شاری ئوسترالیان. ئەم ولاتە سنووری وشکایی لەگەڵ هیچ ولاتێک دا نیە و، چوار دەوری لە ڕۆژهەڵات، ئۆقیانووسی ئارام، لە باشوور، ئۆقیانووسی باشوور، لە ڕۆژئاوا ئۆقیانووسی هیند و لە باکوورەوە چەندین دەریا و کەنداوی لە خۆگرتووە. هەروەها ئوسترالیا خاکی سەرەکی ئۆقیانووسیا هەژمار دەکرێ کە بچووکترین کیشوەری جیهانە.

جوگرافیا:

ئوسترالیا یان ئوقیانووسیا بە پانتایی 8.5 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە، بچووکترین کیشوەری جیهان هەژمار دەکرێ.

ئوسترالیا خاکێکی ڕاستە و دەشتاوییە، ناوچەی ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بانی ڕۆژاوای ئوسترالیا و ڕۆژهەڵاتەکەی زنجیرە چیا جیاکەرەوەکانن، نێوان ئەم دووە، خاکێکی دەشتایی و ڕاست هەڵکەوتووە کە زیاتری وشک و بەتاڵ لە دانیشتوانە. بەرزترین خاڵی ئوسترالیا، قووچکێکە لە کوێستانی بەفری کە 2228 مەتر بەرزە و، هەروەها نزمترین خاڵی -15 مەترە کە لە دەریاچەی ئێیر دا هەڵکەوتووە. درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتە ڕووباری دارلینگە کە درێژی زیاترە لە 2,700 کیلۆمەتر و بە تێکەڵ بوون لەگەڵ ڕووباری مواری کە دووەم ڕووباری گەورەی ئوسترالیایە لە باشووری ڤیکتۆریا دا دەڕژێنە ئۆقیانووسی باشوور.

ئوسترالیا کە وەکوو دوورگەیەکی گەورە لە ئۆقیانووسی ئارام دا هەڵکەوتووە. لە تێڕوانینی زەویناسانەوە بە کۆنترین شوێنی وشکی جیهان هەژمار دەکرێ.

ئوسترالیا ئۆقیانووسی ئارامی باشووری لە ئۆقیانووسی هیند جیا دەکاتەوە. درێژایی خاکە سەرەکیەکە لە باکوور بۆ باشوور 3,135 کیلۆمەتر و پانیەکەی لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژاوا 3,782 کیلۆمەترە.
وڵاتی ئوسترالیا وەکوو خاوەنی 755جۆری گیا، هەمەچەشن ترین وڵاتە لە ڕووی ئێکۆسیستمەوە.

مێژوو:

بە پێی ئاسەوارە بەجێ ماوەکان، نزیکەی 42 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا گرووپێکی خەڵکانی راوچی باشووری ئاسیا، بۆ دۆزینەوەی خواردن و ڕاوی ئاژەڵەکان، بەرە بەرە کۆچیان کردە خاکە باشووریەکان و لە ڕیگای دوورگەکانەوە و هەروەها ئەم کاناڵانەی ئاسیا و خاکەکانی باکووری ئوسترالیا پێک گرێ دەدەن، چوونە ناو باکووری هەرێمی کوینزڵاند و، دواتر بە بڵاو بوونەوە لە ناو ئوسترالیا دا خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیایان پێک هێنا، ئەم خەڵکانە دەیان هەزار ساڵ دوور لە پەیوەندی لەگەڵ شوێنەکانی تری جیهان ژیاون.

پێشینەی مێژوویی هەوڵ بۆ گەیشتن بە مەڵبەندەکانی باشووری ڕۆهەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانووسیا دەگاتە هەزارەی یەکەمی پێش زایین. لەم کاتە دا هیندیە بوودایی و هیندووەکان هەوڵێ داگیرکردنی دوورگەکانی ئیندۆنیزیا و دوورتریان دا و هەتا دوورگەی لۆبۆکیش ڕۆیشتن، بەڵام لەگەڵ هێرشی موسڵمانەکان بۆسەر هیند لە سەدەی پازدەیەم دا، پێشرەویەکانیان لەم ناوجەیە دا وەستا. کۆچبەری لە دوورگەکانی ئەم مەڵبەندە دا لە لایەن چینییەکان و، لە سەدەی نۆی زایینی دا دەستی پێکرد. بازرگانە چینییەکان لە سەرەتاکانی سەدەی پازدەهەم دا مامەڵەیان لەگەڵ دوورگەکانی سۆماترا، جاوە، ماکاسار و سێڵیبز دا هەبووە. لە کۆتایی دا ئەم بازرگانانە کەشتی زۆر گەورەی ماسیگرییان بەرهەم هێناو هەتا کەنارەکانی باکووری ئوسترالیا ڕۆیشتن، لە ساڵی 1794 دا و ،لەگەل گۆڕانکاریەکانی حکومەتی پیکەن و هاتنە سەرکاری گرووپێک کە دژی بازرگانی دەرەکی بوون، ڕێگا لە پێشکەوتی چینییەکان بۆ دەریاکانی باشوور گیرا.

یەکەم جار هۆلەندییەکان، لە ساڵی 1606دا نیمچە دوورگەی کێیپ یۆرک (Cape York Peninsula)یان لە باکووری کوینزلاند دا دۆزیەوە و، لە دەیەکانی دواتر دا، زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئوسترالیایان بینی و تۆماریان کردن. ئەبێل تاسمان ئەم مەڵبەندە نوێیەی بە “هۆڵەندی نوێ” ناو نا.

هۆلەندییەکان بۆخۆیان زۆر حەزیان بە مانەوە لە “هۆڵەندی نوێ” نەبوو و، ئەم ناوچەیە هەتا چەند دەیەی دواتر وول خۆی مایەوە.

لە ساڵی 1770کاپتن جێیمز کۆک دەریاوانی بەریتانی، ناوچەکانی دەورووبەری سیدنی لە ڕۆژهەلاتی ئوسترالیا دا دۆزیەوە و تۆماری کردن. کاپتن ئارسەر فیلیپ لە 18-07-1877 وێرای 11 کەشتی و , 1350 کۆچبەر و لەگەڵ ناونانی ناوچەکە بە “نییو ساوس وێلز” وەکو موستەعمەرەیەکی بەریتانیا، وەکوو فەرمانداری گشتی ئەم مەڵبەندە هەڵبژێردرا.

بەریتانیەکان سەرەتا وەکوو وڵاتێکی وشک و دوورەدەست بۆ دوورخستنەوەی بەندکراوان و تاوانباران دەیانڕوانیە ئوسترالیا. بۆیە زۆربەی میوانە نوێیکان بە زۆری نێردرابوونە نییو ساوس وێلز، بەڵام دانیشتوانی هەرێمەکانی تر، زۆربەیان بە ویستی خۆیان کۆچیان کرد.

لە ساڵی 1900 دا، شاژن ڤیکتۆریا بە پێی یاسایەک سەربەخۆیی سیاسی بە ئوسترالیا بەخشی، سەربەخۆیی وڵاتی ئوسترالیا بە شێوەیەکی فەرمی لە 01-01-1901 دا ڕاگەیێندرا و، لەوکاتەوە وەکوو مەڵبەندێکی هاوسوود یان هەرێمێکی سەربەخۆ بە حکومەتی خۆجێیی بەڵام وێڕای وڵاتانی ژێر پشتیوانی بەریتانیای لێهات. ئوسترالیەکان ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی نیشتیمانی خۆیان دەناسن.
لە ساڵی 1901 هەتاکوو 1927 کە کانبێرای پایتەخت درووست کرا، فیدراسیۆنی ئوسترالیا، شاری مێلبۆرنی وەکوو پایتەختی کاتی هەژمار دەکرد.

ئابوری:

ئوسترالیا وڵاتێکی پێشکەوتووە لەگەڵ ئابووریەکی پشت بەستوو بە بازرگانی و کشت و کاڵ.

لە ساڵی 2008 لە نێو پر ژیانترین شارەکانی جیهان، بەپێی ڕیپۆرتی گۆڤاری ئێکۆنۆمیست،

مێلبۆرن، دووەم،
پێرس، چوارەم،
ئەدەڵاید، حەوتەم
سیدنی، هەشتەم بوون.

بەرهەمە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە بریتین لە قامیشی شەکر، پەمۆ، دانەوێڵە و گۆشت.ئەم وڵاتە کانزایەکی زۆری هەیە. هاوبەشە بازرگانیەکانی ئوسترالیا چین، ژاپۆن و کۆریای باشوور و، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. بە پێی ڕاپۆڕتی بانکی جیهانی ، ئەم وڵاتە لە ساڵی 2005 دا، لە ڕووی بەرهەمی گشتی نیشتیمانی یان GDP لە پلەی پازدەیەمی جیهان دا بووە و , هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان UNDP، لە ڕووی بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی لە ساڵی 2006 دا ئوسترالیا بە سێیەمین وڵاتی گەشەسەندووی دوونیا هەژمار دەکرا.

ئایینەکان:

هەتا پێش هاتنی ئەوروپاییەکان بۆ ئوسترالیا، خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا پابەندی ئایینی سەرەتایی و کۆنی خۆیان بوون، بەڵام ئەمڕۆکە هەندێک لەم خەڵکە ڕوویان کردۆتە مەسیحیەت. مەسیحیەت بەدەستی ئەورپیەکان هاتە ئوسترالیا و ، لەگەڵ سەرەتای هاتنیشیان لقی جیاوازی ئەم ئایینە لەم وڵاتە دا دەستیان بە چالاکی کرد. لە سەدەی بیستەم لەگەڵ کۆچی ژمارەیەکی کەم لە ئاسیاییەکان لە چین، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هیند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئایین و بیروباوەڕەکانی بوودایی، ئیسلام، یەهوودی و ئایینی بەهایی لە ئوسترالیا پەیدا بوون.

لە ئوسترالیا ئاین لە حکوومەت جودایە و، بەپێی یاسا، ئایین و بیروباوەڕ ئازادە و ، هەرکەسێک دەتوانێ ئایینە تایبەتەکەی خۆی بە شێوەیەکی ئازاد پەیڕەو بکات،
لە ساڵی 2001 زیاتر لە %70ی ئوسترالیەکان خۆیان بە مەسیحی ناساند و، هەروەها زیاتر لە %15 پەیڕەوی هیچ ئایینێک نین. بودیزم و ئیسلام هەرکامەیان بە دوو لەسەر سەت لە دوای ئەم ئامارە دان.

سیاسەت و حکومەت:

ئوسترالیا وڵاتێکە لە کۆمەڵەی وڵاتانی هاوسوود کە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی پاشایەتی دەستوورخوازن، جێگری شا چارڵس لەم وڵاتە بەڕێوەبەری گشتی ئوسترالیایە، کە ئەویش بە نۆرەی خۆی فەرماندار و پارێزگاری هەرێمەکان دەستنیشان دەکات. هەرچەندە بەڕێوەبەری گشتی بەپێی یاسای فەرمی وڵاتەکە دەسەڵاتێکی زۆری هەیە، بەڵام لە کردەوە دا کەسی یەکەمی وڵات سەرۆک وەزیرانە، کە لە ڕێگای کردەوەیەکی دێمۆکرات هەڵدەبژێردرێ و دەوڵەت پێک دێنێت.

لە ئوسترالیا، خەڵک سەرەتا پاڵێوراوانی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرن. سەرۆکی ئەم پارتەی زۆرترین پاڵێوراوی هەیە وەکوو سەرۆک وەزیران ئەرکی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی پێ دەسپێردرێ.
دەوڵەتی ئوسترالیا لە سێ لق پێکدێ: یاسادانان، جێبەجێکار، دادوەری.

پەرلەمانی ئوسترالیا لە دوو ئەنجوومەن پێک هاتووە:

یەکەم:

سێناتی ئوسترالیا (ئەنجومەنی سەروو) دووەم: ئەنجومەنی نوێنەران (ئەنجوومەنی خواروو).

دادگای باڵای ئوسترالیاش هێزی باڵای دادوەری ئەم وڵاتەی لە ژێر دەسەڵات دایە.

زمان و خەت:

زمانی فەرمی وڵاتەکە زمانی ئینگلیزیە بە زاراوەی ئوسترالی، کە هەندێک لە وشە خۆجێیەکانی ئوسترالیای تێکەڵ بووە، جیاوازیەکی زۆر کەم لە زاراوەی شوێنەکانی ئوسترالیا دا هەیە. زمانەکانی تری وەکوو زمانی ئیتالی و چینییش لە نێو کۆچبەرەکان دا زۆر باوە.

هەرێم و شارەکان :

پێویستە بگوترێ کە ئوسترالیا پێنجەم وڵاتی جیهانە لە ڕووێ پانتاییەوە.
ئوسترالیا پێک هاتوە لە شەش هەرێم و دوو مەڵبەند یان (territory) کە دەسەڵاتەکانیان لە هەرێمەکان کەمترە.

هەرێم و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا
بریتین لە:

1- هەرێمی نییو ساوس وێلز (NSW)
پایتەختەکەی سیدنیە.
2- هەرێمی کوینزلاند (QLD)
پایتەختەکەی بریزبێنە!.
3- هەرێمی ئوسترالیای باشوور (SA)
پایتەختەکەی ئەدەڵایدە!.
4- هەرێمی تاسمانیا (TAS)
پایتەختەکەی هۆبارتە!.
5- هەرێمی ڤیکتۆریا (VIC)
پایتەختەکەی مێلبۆرنە.
6- هەرێمی ئوسترالیای ڕۆژئاوا (WA)
پایتەختەکەی شاری پێرسە.
7- مەڵبەندی خاکەکانی باکووری ئوسترالیا (NT)
ناوەندەکەی شاری داروینە.
8- مەڵبەندی پایتەختی ئوسترالیا (ACT)
شاری کانبێرا و دەورووبەری لەخۆ دەگرێ.












Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP