دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 11/02/2023

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ وەتسئه‌پ زیاد دەکرێت

هەرێم نیوز

وەتسئاپ بەم نزیکانە تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە تاقەتی گوێگرتنیان نیە لە نامەی دەنگی و حەز بە خوێندنەوە دەکەن.

ماڵپەڕی " WABetaInfo" بڵاویکردووەتەوە، وەتسئاپ لە نوێترین وەشانی تاقیکردنەوەییدا بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن تایبەتمەندییەك زیاد دەکات کە نامەی دەنگی دەگۆڕێت بۆ نوسین.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو تایبەتمەندییە کاردەکات لەسەر گۆڕینی، بەڵام هەندێك گرفتی دەبێت بۆ نمونە ناتوانێت ئەو نامە دەنگیانە بکات بە نوسین کە بە زمانێك وتراون لە لیستی داتاکانی وەستئاپدا نەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تێلێگرام کە بە رکابەری سەرەکیی وەتسئاپ دادەنرێت تایبەتمەندیی گۆڕینی ڤیدیۆ و دەنگیی هەیە بۆ نوسین، ئەم تایبەتمەندییەش بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە بەشداریی لە تایبەتمەندیی " Premium"دا دەکەن، لە بەرامبەردا وەتسئاپ ئەو تایبەتمەندییە بۆ هەمووان بەبێ جیاوازیی بەردەست دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP