دواین هەواڵ

عێراق‌

 25/03/2023

وەزارەتی نەوتی عێراق: لەگەڵ هەرێمی کوردستان میکانیزمێك بۆ هەناردی نەوت دادەنێین‌

هەرێم نیوز

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، توانیویانە کەیسەی هەناردەکردنى نەوت لەڕێگەى تورکیاوە لەرژەوەندیی عێراق ببەنەوە، دەشڵێت، لەگەڵ هەرێمی کوردستان میکانیزمێك بۆ هەناردی نەوت دادەنێن.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،  توانیویانە کەیسەی هەناردەکردنى نەوت لەڕێگەى تورکیاوە لەرژەوەندیی عێراق ببەنەوە کە فەرمانەکەی لەدەستەی ناوبژیوانی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی پاریس ئەمڕۆ دەرکرابوو.

ئەوەش هاتووە، "ئەو سکاڵایە لەلایەن عێراقەوە دژی تورکیا تۆمارکرابوو بەهۆی ئەوەی سەرپێچی بڕگەکانی ڕێککەوتنی هێڵی گواستنەوەی عێراقی- تورکی کە ساڵی 1973 کردوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ تاکە کۆمپانیایە کە ئیدارەی نەوتی عێراق دەدات لەبەندەری جیهانی تورکی‌و وەزارەتی جەخت لەپەیوەندیی قوڵی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوەو پەیوەندییەکان بەشێوەیەك بەرەوپێشبەرن کە لەبەرژەوەندیی هەردولابێت بەلەبەرچاوگرتنی سەروەری خاکی عێراق".

لەبارەی ئایندەی نەوتی هەرێمەوە وەزارەتی نەوت دەڵێت، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم‌و تورکیا میکانیزمێك بۆ هەناردی نەوت دادەنێین‌و سورین لەسەر ناردنی ئەو بەشەی کە بۆ هەرێم دانراوە لەکێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەئامانجی زیادکردنی داهاتی بودجەی حکومەت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP