دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

سودانی ناوەندی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردران بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێم

هەرێم نیوز

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌نته‌رى نیشتمانیى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نگژه‌كان راسپارد، هاوكار بن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاوه‌كانى كوردستان و داوایشى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى كرد پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، كۆمه‌ڵێك بڕیارى دا بۆ هاوكارى و به‌هاناوه‌چوونى زیانكه‌وتووه‌كانى لافاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. نووسینگه‌ى سوودانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، "سوودانى سه‌نته‌رى نیشتمانیى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نگژه‌ و كاره‌ساته‌كانى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق راسپاردووه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى پێوه‌ندیدار بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پشتیوانى، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى راسپاردووه‌ پاره‌یه‌ك بۆ فریاكه‌وتن و دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستى به‌هاناوه‌چوون كه‌ خه‌ڵكى كوردستان پێویستیانه‌".

 لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە چەمچەماڵ و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. هاوکات کەشناسیی کوردستان هۆشداری ئەوە دەدات لە 24 کاتژمێری داهاتوودا لە گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.

بەگوێرەی دوایین داتای بەردەست بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ، لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوونە، زیانێکی زۆری ماددیش بەر هاونیشتمانیان و کاسبکاران کەوتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP