هەرێم نیوز
رەحیم عەبودی، سەركردە لە رەوتی حیكمە، بەرەوپێچشونە گرنگەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكات لەبارەی دیاریكرنی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران، كە شەوی رابردوو لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی پێكردبوو و دەڵێت: لیستی كاندیدەكان كەمكراوەتەوە بۆ (3) كاندید‌و وادەیەکیش دیاریکراوە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدێك لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەکە بە كۆدەنگی.
عەبودی بە ماڵپەری (الجبال)ی راگەیاندووە: لە نێوان سێ كاندیدەكەدا یەكێكیان محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراقە، ئەگەری زۆر هەیە هەفتەی داهاتوو، بە تایبەتی دووشەممەی داهاتوو، لە کۆبونەوەی ئاسایی چوارچێوەکەدا بڕیار لەسەر یەکێک لە کاندیدەکان بدرێت، ئەمە ئەو پێشهاتە بەرچاوەیە کە دوێنێ لە بەیاننامەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئاماژەی پێکراوە.
بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئەگەری بەهێز بۆ ناوی دوو كاندیدەكەی تر ئەوەیە پێكهاتبن لە ( نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا‌و قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق).
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان پلانەكەی، مالیكی و هەندێك لە لایەنەكانی تری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دورخستنەوەی سودانی، دیاریكردنی كاندیدی چارەسەرە، واتە نە سودانی و نە مالیكی، بەڵكو هەڵبژاردنی كەسی سێیەم، وەك چارەسەرێكی مامناوەند، كە ئەگەری هەيە ئەو كەسەش (قاسم ئەعرەجی) بێت، ئامانجی خۆ كاندیدكردنی مالكیش بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەر لەسەرەتاوە بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانە بووە، بەڵام تائێستا دیارنییە هاوكێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان بە تایبەتی كاریگەری ئەمریكا، تا چەند رۆڵ دەبینێت لە جێبەجێكردنی یان هەڵوەشاندنەوەی ئەم پلانە.
كۆبونه‌وه‌ی خولیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوێنێ ئه‌نجامدرا و پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ش له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كردوه، جه‌ختیان له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌ی دیاریكراو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شایسته‌ییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له 17ی 11ی 2025، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند، ئاشكرای كرد، هاوپه‌یمانی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی 46 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.