دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەشێوەیەکی کاتی داخرا

هەرێم نیوز 

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەشێوەیەکی کاتی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان دادەخات.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: بەهۆی خراپی کەشوهەواو کەمبونەوەی ئاستی بینین، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەشێوەیەکی کاتی بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە.

راشیگەیاندووە: دوای باشتربونی بارودۆخی کەشوهەوا، كردنەوەی  فڕۆکەخانەکە بەڕووی گەشتەکاندا رادەگەیەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP