دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 14/05/2023

ئاری نانەکەلی: نابێت ئیرادەی هیچ هێزێک بەسەر پێکهاتەکان فەرز بکرێت

محەمەد جەمال – هەولێر

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی لەگەڵ ئەوەیە کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت، سەبارەت بە پێکهاتەکانیش دەڵێت، نابێت ئیرادەی هیچ هێزێک بەسەریاندا فەرز بکرێت.

ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەرێم نیوز ڕایگەیاند، پارتی لەگەڵ ئەوەیە کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت، لەهەمانکاتدا هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەیەکەوە دانیشتن بکەن کە دەتوانن بەرنامەیەکی تۆکمە دابنێن بۆ ئەو پرۆسە گرنگەیە.

بە نسبەت پێکهاتەکانیش دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە کە دەبێت ڕێز لە داوا و مافەکانیان بگیرێت و چ لەبەرژەوەندی ئەواندایە، ئەوە جێبەجێ بکرێت و ئیرادەی هیچ هێزێکیش بەسەریاندا فەرز نەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP