دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 14/05/2023

سەعید سەلیم: هیوادارین لەدوای پەیامەکەی بارزانی هەموو لایەنە سیاسیەکان کۆببنەوە

ئاکار محمد - سلێمانی

بەرپرسی لقی چواری پارتی دەڵێت، هەر لایەنێکی سیاسی ببێتە هۆی ناتەبایی نێو ماڵی کورد ئەوا دەبێت نیشانەی پرسیار لەسەر ئەو لایەنە دابنرێت

سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ هەرێم نیوز وتی، یەکەم جار نیە کە سەرۆک بارزانی پەیامی ئاشتەوایی و یەکڕیزی بۆ هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ڕاگەیاندوە، وە هیوادارین ئەم پەیامەی سەرۆک بارزانی ببێتە هۆکاری ئەوەی هەموو لایەنە سیاسیەکان کۆببینەوە و لە پێناو خزمەتکردنی نیشتمان و گەلەکەمان یەکڕیز و یەک دەنگبین.

وتیشی، لەڕابردودا ئەزمونی ئەوەمان کردووە هەرکاتێک ناوماڵی کورد ناتەبابوبێت دەستکەوتەکانمان توشی لەرزین بووە و لەمەترسیدا بووە، بەپێچەوانەشەوە هەرکاتێک یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بوبین بەرهەمی زیاترمان چنیوەتەوەو بەرەو لوتکەی سەرکەوتنەکانمان ڕۆشتوین.

 بەرپرسی لقی چوار ئەوەشی وت، هەر لایەنێکی سیاسی ببێتە هۆی ناتەبایی و یەک ڕیزنەبونی ماڵی کورد ئەوا دەبێت نیشانەی پرسیار لەسەر دڵسۆزی ئەو لایەنە بەرامبەر نیشتیمان و نەتەوەکەی دابنرێت.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP