دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 15/05/2023

ئازاد کورەچی: پێشنیارمان کردووە هەڵبژاردن بۆ پێكهاتەکان بەیەک بازنە بەڕێوەبچێت

محەمەد جەمال – هەولێر

پەرلەمانتارێکی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێشنیارمان کردووە کە هەڵبژاردن تەنها بۆ پێکهاتەکان بەشێوەی یەک بازنە بەڕێوەبچێت.

ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەتی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ هەرێم نیوز ڕایگەیاند، هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆکن و ڕێکەوتوون کە هەڵبژاردن بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەو شێوازی هەڵبژاردنە تەنها بۆ پێکهاتەکان باش نیە، چونکە دەنگی پێکهاتەکان دابەش دەبێت.

وتیشی، دەمانەوێت نوێنەرانمان، نوێنەری هەموو پێکهاتەکەی خۆی بێت لە تەواوی هەرێمی کوردستان، نەک بە تەنها شارێک.

باس لەوەش دەکات، کە ئەوان وەک پێکهاتەکان پێشنیاریان کردووە ئەگەر هەڵبژاردن بەشێوەی چوار بازنەییش بەڕێوەچوو، بەڵام بۆ پێکهاتەکان با بەیەک بازنە بێت.

دەشڵێت: هەندێک لە لایەنەکان ڕەچاوی بارودۆخی ئێمەیان کردووە و ئەو پێشنیارەیان وەرگرتووە بەڵام هەندێک لایەنی تر ڕەچاومان ناکەن.

ئاماژە بەوەش دەكات، بۆ چارەسەرکردنی کورسی پێکهاتەکان پێشنیارێکمان کردووە کە لە پارێزگاکانی تر دوو کورسی ترمان بۆ زیاد بکرێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP