هەرێم نیوز
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ خۆپیشاندەری دیکەدا جێبەجێ کرد، دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئێران کرد لەسێدارەدان بەرامبەر ئەو سێ خۆپیشاندەرە، جێبەجێ نەکات.
لێپرسراوی دادوەری ئێرانی بڵاویکردەوە، سێ خۆپیشاندەر کە پیاون و لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی رابردوودا دژی حکومەت بەشدارییان کردبوو، لەسێدارەدران.
ئەوەش دوای ئەوە ھات کە، ڤیدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە ئێران دەکەین سزای لەسێدارەدان بەرامبەر سێ خۆپیشاندەر رابگرێت، کە ماجد کازمی، ساڵح ھاشمی، سەعید یەعقوبی دەگرێتەوە، کە لە خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت، بەشدارییان کردبوو.
پاتێل وتیشی، لەسێدارەدانی ئەو سێ کەسە پێشێلکارییە بۆسەر مافی مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایەتی لە ئێران و ھەموو ناوچەکانی دیکە.