دواین هەواڵ

جیهان‌

 20/05/2023

لە سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

هەرێم نیوز

كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەپێی زانیاریەكانیان رۆژی 28ی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵ دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە لەپەیامێكدا رایگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوە و زانیاریەكانیان دەردەكەوێت كە رۆژی 27ی (حوزەیران/7) موسڵمانان و ئەو كەسانەی فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن لەسەر كێوی عەرەفە دەوەستن، بەوەش رۆژی 28ی هەمان مانگ دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

پێشتر سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی و گەردونناسی بە خەندان-ی راگەیاندبو، رۆژی 28ی (حوزەیران/6)ی 2023 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، چونکە لە رۆژی 18ی هەمان مانگ و لەکاتژمێر 07:37:06ی بەیانی، مانگ نوێ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردبو، ئێوارەی هەمان رۆژ و واتە 18ی (حوزەیران/6) مانگ دەبینرێت لە هەرێمی کوردستان، بۆ ڕۆژی دواتریش واتە 19ی مانگ دەبێتە یەکەم رۆژی ژوالحجە تا 27ی حوزەیران کە نۆیەمینی حاجیان دەکات، ڕۆژی 28یش دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان، دوای دو مانگی ساڵی کۆچی لە جەژنی رەمەزان، چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و 10 رۆژ پێش جەژن بەفەرمی رایدەگەیەنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP