هەرێم نیوز
بانكی ناوه‌ندیی عێراق، له‌باره‌ی به‌كارهێنان و راكێشانی پاره له كارته بانكییه‌كان له ئامێره‌كانی (ATM) چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كی نوێی ده‌ركرد.
به پێی نووسراوێكی فه‌رمیی بانكی ناوه‌ندی عێراق، كه به‌راواری رۆژی شه‌ممه 21/5/2023ی له‌سه‌ره، تێیدا چه‌ند رێكار و رێنماییه‌ك بۆ ده‌ركردن و به‌كارهێنانی كارتی بانك(پریپه‌ید) و به‌كارهێنانیان له ئامێره‌كانی (ATM) چه‌ند رێنمایی و رێكارێكی نوێی كردووه‌ته بڕیار و له‌مه‌وپاش ده‌بێت به‌و جۆره كاری پێ بكرێت.
گرنگترین خه‌ڵه‌كانی بڕیاره‌كه بریتییه له:
1- نابی هیچ كارتێكی (پریپه‌ید) لە 10 ملیۆن دینار زیاتری تێدا بێت، بۆ دراوه‌كانی تریش ده‌بێت هه‌مان به‌ها بن.
2- خستنه سه‌ری پاره بۆ هه‌ر هه‌ژمارێكی كارتی (پریپه‌ید)، مانگانه نابێت له 10 ملیۆن دیناری عێراقی تێپه‌ڕ بكات.
3- راكێشانی پاره له رێگه‌ی كارتی بانكیی (پریپه‌ید) له ئامێره‌كانی (ATM)ـه‌وه رۆژانه ته‌نیا 300$ دۆلار رێگه پێ دراوه و مانگانه‌ش نابێ له 3000$ هه‌زار دۆلار زیاتر بێت.
4- له‌مه‌وپاش هیچ كارتێكی بانكیی(پریپه‌ید) به‌بێ ناو و زانیاری كه‌سیی قبوڵكراو نابێت و ده‌بێت ناوی ته‌واو و پاسۆرت یان ناسنامه‌ی باری شارستانی له كه‌سی هه‌ڵگری كارته‌كه له لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه وه‌ربیگرێته و ناو و زانیاری كه‌سه‌كه‌ش له‌سه‌ر كارته‌كه بێت.
