دواین هەواڵ

عێراق‌

 21/05/2023

دەستگیرکردنی دوو قاچاخچی نەوت راگەیەنرا

هەرێم نیوز

شانەی ئەمنی رایگەیاند، تیمەکانی هەواڵگری عێراق دەستیان بەسەر بیرێکی نەوت و بۆریەکدا لە کێڵگەیەکی باکوری بەغدای پایتەختدا گرتوە کە لەناو باخدا بون و بەقاچاخ نەوت دەرهێندراوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانیویەتی بیرێکی نەوت و تۆڕێکی بۆڕی بۆ دەرهێنانی نەوتی سپی لەناو کێڵگەیەک لە ناوچەی فەحامەی بەغدا بدۆزێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بۆریانە بۆ قاچاخکردنی بەرهەمەکانی نەوت بەکاردەهێنرێن، دو ئەندامی تۆڕەکانی قاچاخچێتی نەوتیش لەهەمان ئەو شوێنە دەستگیرکراون، ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

باسی لەوەشکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و چاودێریکردنی تەکنیکی ورد، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەکانی خاوەن زەوی و مەفرەزەکانی نەوت بوە، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشکنین لە کەرتی بەرپرسیارێتی ئەنجامدراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP