دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24/05/2023

وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى هەرێم دواخرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازیی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو سبه‌ینێ گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم به‌بڕیارى به‌غدا وه‌ربگیرێت، به‌ڵام دواخراوه‌.

ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو له‌سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ وه‌رگرتنى گه‌نم له‌جوتیارانى هه‌رێم ده‌ستپێبكات، به‌ڵام وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌دواخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كردوه‌.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌، "بەهۆکارێکی تەکنیکی‌و نەگەیشتنی سیدی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ سایلۆکانی هەرێم کە بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە 25ى 5 گەنم لەسایلۆکان وەربگیرێت بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ ساڵی 2023، بڕیاردرا ڕۆژی شەممە 27ى ئه‌م مانگه‌ یەکەم ڕۆژى وەرگرتنی گەنم بێت لەسایلۆکانی هەرێم له‌جوتیاران".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP