هەرێم نیوز
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەنیوەشەوەوە ئەگەری بارانبارین و هەورە بروسکە لەهەندێک ناوچەی هەرێم هەیە، سبەینێش بەهەمانشێوە بەیانیەکەی ئەگەری نمەباران هەیە و لەپاشنیوەڕۆوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت نیوەشەو ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی باران، هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاویەکان و ناوەڕاستی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کردوە، "سبەی بەیانی رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاویەکان، لە دوای نیوەڕۆشەوە پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".