دواین هەواڵ

ئابوری‌

 27/05/2023

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکەن کە گەنمی ئەمساڵ باشتر بێت لە ساڵانی رابردو لەڕوی بڕ و کواڵێتییەوە، لەئێستاشدا بڕێک پارە گەیشتوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و پلانیان هەیە ئەوانەی ئەمڕۆ گەنم رادەست دەکەن چەکی پارەیان پێبدەن، هاوکات کۆمپانیای بە بازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق دەڵێت، هەر بڕە دانەوێڵەیەک هەبێت وەری دەگرن و نایانەوێت گەنم لە دەرەوە هاوردی عێراق بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە هەریەکە لە  کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان و د. حەیدەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق لە شاری هەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئەنجامدا.

کەمال موسلیم لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، "پێشبینی دەکەین کە گەنمی ئەمساڵ باشتر بێت لە ساڵانی رابردو لەڕوی بڕ و کواڵێتییەوە، لەئێستاشدا بڕێک پارە گەیشتوەتە سەر هەژماری وەزارەتمان لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی و پلانمان هەیە ئەوانەی ئەمڕۆ چەکی پارە بدەینە ئەو جوتیارانەی کە گەنمەکەیان رادەست دەکەن، ئەوانەی دواتریش دێت نایەڵین لە دو هەفتە زیاتر بێت پارەکەیان پێدەدەین".

د. حەیدەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمان لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە، ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵەکانی پێشو، چوار ملیار دینار لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان دابیئاماژەی بەوەشکرد، "رێژەی وەرگرتنی گەنم دیاریکراوە کە 375 هەزار تۆنە بۆ ئەم وەرزە، ئەگەر زیاتریش هەبو ئەوا بێگومان زیادی دەکەین بۆ ئەوەی هەمو بڕە گەنمەکان وەربگرین، هەمو ئەو گەنمەی جوتیارانی هەرێم هەیانە وەری دەگرین، کە هەر تەنێک بەرامبەرە بە 850 هەزار دینار".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP