دواین هەواڵ

ئابوری‌

 27/05/2023

بانکێک بۆ پشتیوانی گەنجان دەکرێتەوە

هەرێم نیوز

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیاند، بانکێک بۆ پێدانی قەرز بە گەنجان و ناوەندێكی کار و دارایی کە پێکهاتووە لە چەندین بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دادەمەزرێنن.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنگرەی ساڵانەی بانکی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ دەکەن بە ناوی بانکی رابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئەرکەکەی پشتیوانیکردنی دارایی دەبێت لە گەنجان و خاوەن پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیە دەبێتە یەکەم بانک کە قەرز و پشتیوانی دارایی بە گرەنتی کەم بداتە ئەو کەسانەی سەرچاوەی داراییان کەمە لە پێناو هەمەجۆرکردنی ئابوری نانەوتی لە رێگەی پڕۆژەی بچووکەوە بۆ چالاکردنی کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و هەژاری.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەوەش بانکی ناوەندی پڕۆژەیەکی دامەزراندنی ناوەندی کار و دارایی دادەمەزرێنێت، کە هاوشێوەی شارێکی تەواو دەبێت و پێکهاتووە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و کەرتی کار و دامەزراوەیی دارایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP