دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 27/05/2023

بێتاقەتی و خەموخەفەت وەک بەشێک لە ژیانی مرۆڤ

د.حیکمەت نامیق

دەمێکە ئەو پرسیارانە دەکرێ، کۆمەڵناسەکان وفەیلەسوفەکان لە مێژە ئیشیان لەسەر نیگەرانیە قووڵەکانی مرۆڤ کردوو، ئەگەرچی ئەو بابەتە فەلسەفیانە مشتومڕێکی زۆریان لەسەرە، بەڵام دەمەوێ بەکورتی باسی ئەو هۆکارە خودیی و بابەتیانە بکەم کە وا دەکەن مرۆڤ بەگشتی بێتاقەت بێ لە ژیان، ڕەنگە ئەو پرسە لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ یەکێکی دیکە بگۆرێت واتە  شێوەی نیگەرانی و تایبەتمەندیەکانی جیاوازتر خۆیان نمایش دەکەن. 

یەکەم: دەوروبەرو ئەوانەی بەرخودت لەگەڵ دەکەن ئەگەر بەئاوازی ئەوان نەخوێنی هەمیشە ڕووبەڕووی بێزاری و دوورەپەرێزی دەبیەوە، بۆیە  لەم کۆمەڵگایەی کە ڕاستگۆیی و حەقیقەتی تیا نیە مرۆڤ دەبێ پەنا بۆ درۆ ببات بۆئەوەی بگونجێ دەبێ دووڕوو بێت بۆئەوەی تەکەیوف بکات لەگەڵ واقیع کە بێگوومان ئەمەش شاردنەوەی دیوی ناوەوەی مرۆڤە، لە ڕووی سایکۆلۆژیەوە بە کەسێکی ناتەندروست هەژماردەکرێی .

دووەم: مرۆڤ کاتێ نادادی ونایەکسانی وغەدر دەبینێ خەفەت دەخوات و بێزار دەبێ و تووشی نائومێدی ونیگەرانیەکی قووڵ دەبێتەوە لێرەوە مرۆڤ هەستدەکات ئەوشوێنەی کە تێیدا دەژی هیچ بەهایەکی نیە هەوڵی ڕاکردن دەدات یان توشی نائومێدیەکی قووڵ دەبێتەوە.

سێیەم: ماناو واتاکانی ژیان جگە لە کۆمەلێ شتی دووبارەبویەوە هیچی تر نیە هەرئەو دووبارە بوونەوەیە مرۆڤی شێواندوە، دووبارە بونەوەی نەریت ڕێوڕەسمەکان، شتە ڕۆتینیەکانی ژیان وای لە مرۆڤ کردوە هیوابڕاو بێت و بێزاربێت لەوچەقبەستویەی کە شتێ زیادناکات بۆ ئەو کەسانەی، کە خوازیاری گۆڕانی ژیانیانن.

چوارەم: نەبوونی ئەلتەرنایڤ و جێگرەوە بۆ دۆخەکە

مرۆڤ کاتێ دەبینێ هیچ بەدیلێک نیە هیچ پرۆژەیەک تەرح ناکرێ بۆ چاککردنی دۆخی مرۆڤ و ئالنگاریەکانی ئەوا ناخی خۆی دەخواتەوە سەرهەڵدەگرێ، یان ئەوەتا توشی وەهمی دیکە دەبێ کە ئەمەش ئەوپەڕی نێگەتیفە، مرۆڤ دەبێ ویست وئیرادەی ئەوەی هەبێ بتوانێ خواستە شاراوەکانی بکاتە واقیع.

نیگەرانیەکانی مرۆڤ هەم کولتوری و بنیادیە هەم هەژموونگەرایی  دەسەڵاتە سیاسی و ئابوریەکانە، کە دۆخێکی وای دروستکردوە مرۆڤ بێز لە مرۆڤبوونی خۆی بکاتەوە هەر ئەو کەلێنە مەزنەشە مرۆڤ توشی خەموخەفەت دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP