گەشەی کەسایەتی …هەموو ئەو فاکتەرانە لەخۆ دەگرێت کە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی شێوە و گۆڕانی کەسایەتیمان بە تێپەڕبوونی کات هەیە.
ئەمە دەکرێت باکڕاوندێکی بۆماوەیی ئەو ژینگەیە بێت کە لێی گەورە بووین، لە کاتێکدا کەسایەتی زۆر جێگیرە، بەڵام دەتوانرێت بگۆڕێت.
گەشەی کەسایەتی ئاماژە بە پڕۆسەی گەشەکردن ، بەهێزکردن و گۆڕینی کەسایەتی بە تێپەڕبونی کات دەکات.
کاتێک خەڵکی نوێ دەبینین، زۆر جار کەسایەتیان سەرنجمان ڕادەکێشێت.
بەتایبەت کەسایەتیە میزاجیەکان کە هەموو کات هەڵەکانیان بە هۆی شێوازی ڕەفتاری میزاجی کاریگەری خراپ دروست دەکات، ئاماژەکانی ڕوون نابێتەوە.
بەتایبەت لە سەرکردەو کەسانی بەناو نوخبە!!
بە گوێرەی دەرونناسەکان
کەسایەتی خودی، ئاماژە بە هەڵسوکەوت وتایبەتمەندی و شێوازو سۆزداریەکان و تواناکانی دەکات کە کاردانەوەی هەر خودی مرۆڤە
بۆ ڕووداوەکانی.
تێگەیشتن لە چۆنیەتی گەشەکردنی کەسایەتی دەتوانی تێگەیشتنێک ببەخشێت بۆ ئەوەی کەسێک کێیەو باگڕاوەندەکەی، لەهەمان کاتدا تێگەیشتنمان زیاد بکات لەوەی چی لە پشت تایبەتمەندی کەسەکەوەیە.
هەندێجار ئاماژە بەو پڕۆسەیە دەکات کە بەهۆیەوە شێوازەکانی بیرکردنەوەو هەڵسوکەوتی ڕێکخراو کە کەسایەتی هەیە، لەوانە بۆ ماوەیی و ژینگە چۆنیەتی پەروەردەکردنمان و گۆڕاوەکانی کۆمەڵگا.
لەکاتێکدا کەسایەتی بۆ هەر کەسێک تا ڕادەیەک جێگیر نیە!
بەڵام زۆرێک لە دەرون ناسان باس لەوە دەکەن ڕەنگە کەسایەتی هەم زگماکی و هەم مەعریفی و کاریگەری
لەسەر چۆنیەتی و بیرکردنەوە و ڕەفتارمان هەبێت.
یەکێک لەبەشە هەرە گرنگەکانی خەسڵەتی کەسایەتی کە دەوانێت قورسایی مرۆڤ دیاری بکات، پێی دەوترێت (میزاج)
بەشێکی سەرەکی کەسایەتیە کە تایبەتمەندی بۆ ماوەیی دیاری دەکات کە دەبێتە هۆی فێربون و ئەزمون وەرگرتن.
لەبەشی دووەمدا باسی میزاج دەکەین کە فاکتەرێکی گرنگە لە مرۆڤدا تا چەند یاساو دەوڵەت بەرەو شێوازێکی سەیرو سەمەرە دەبات بەهۆی میزاجی دەستەڵاتی ڕەهای سەرۆک و سەرکردەکان.
نما ناوپردانی