هەرێم نیوز
رێکخراوی ئۆپیک بە سەرۆکایەتیی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی کار و رێکخستنەوەی پەیکەربەندیی رێکخراوەکە دەکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، کوەیت میوانداری کۆبوونەوەی ژمارە ١١٠ی ئەنجومەنی وەزیرانی رێکخراوی ئۆپیک بکات، لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی نوسینگەی جێبەجێکردنی رێکخراوەکە و نوێنەرانی وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتانی ئەندام بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە لەلایەن نەسیر جەبار نوێنەری عێراق لە نوسینگەی جێبەجێکردنی رێکخراوەکەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشخستنی کاری رێکخراوی ئۆپیک و رێکخستنەوەی پەیکەربەندییەکەی و پێشخستنی چالاکییەکانی و رێکخستنەوەی سەرنجەکانی لەسەر یاساکانی رێکخراوەکە دەکرێت.