دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/05/2023

لە هەولێر بە دەستڕێژى گولە کەسێک کوژرا

هەرێم نیوز

لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر، بەهۆی دەستڕێژی گولەوە هاووڕڵاتییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارکرا.

لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ترافیک لایتی شەقامی 100 مەتری هەولێر تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کراوە کە دو کەسی تیادا بوە و بەهۆیەوە کەسێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەیان بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

قوربانییەکان، ناویان (شەهاب و سەربەست)ە ، لە ئەنجامدا شەهاب کوژراوە و سەربەستیش بریندارە.

روداوەکە لەکاتێکدا بوە کە ئۆتۆمبێلەکە لە ترافیک لایتەکەدا وەستاوە و ئەو کەسەی کوژراوە نزیکەی 10 گوللەی بەرکەوتوە و شۆفێر بوە، بریندارەکەش چوار گوللەی بەرکەوتوە و لە تەنیشت شۆفێرەکە دانیشتوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

تائێستا دیارنیە هۆکاری روداوەکە چی بوە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش هیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP