دواین هەواڵ

ئابوری‌

 28/05/2023

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی رابردوی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە کە داهاتەکەی زیاتر لە حەوت ملیار و 699 ملیۆن دۆلار بوە.

وەزارەتی نەوت لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی مانگی (نیسان/4)ی 2023 گەیشتە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل، کۆی گشتی داهاتەکەشی حەوت ملیار و 699 ملیۆن و 272 دۆلار بو.

ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی (نیسان/4) لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە کراوە، بڕی 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل بوە، هیچ بڕە نەوتێکیش لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە رەوانە نەکراوە. 

ئەوەش هاتووە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە 78.058 دۆلار بوە کە رۆژانە سێ ملیۆن و 288 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕە هەناردەکراوانە لەلایەن 36 کۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لەچەند کۆمپانیایەکەوە لە بەندەرەکانی بەسڕە و خور خور عەمیە لە کەنداو و جەیهانی تورکی و کۆگاکانی کەرکوکەوە بارکراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP