دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/05/2023

نێچیرڤان بارزانی: خەڵک لە ناکۆکی و کێشەی سیاسی ماندووبووە

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاڵنگارییەکانی ئەمدواییەی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند، خەڵک لە ناکۆکی و کێشەی سیاسی ماندووبووە، وتیشی، دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان - دهۆک وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت."

وتیشی، مایەی نیگەرانییە ئەگەر هەندێک لایەن هەوڵ بدەن تەگەرە بخەنە بەردەم رێککەوتنەکان و هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ قبووڵکراو نییە. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی رێککەوتنەکان بن و وتی، "رێگەی راست و دروست پابەندبوونە بە لێکتێگەیشتن." 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە لایەنە سیاسییەکانی وت، "خەڵک لە ناکۆکی و کێشەی سیاسی ماندووبووە." 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP