هەرێم نیوز
پاش ئەوەی ئەمڕۆ پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بەناوی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی. "
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم." ئاماژەی بەوەش کردووە "هەرێمی کوردستان بە جیدی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان."
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆبێرت پریڤۆست-ی ئەمریکی وەک پاپای نوێ و سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان هەڵبژێردرا و ناوی "پاپا لیۆی چواردەهەم"ی وەرگرت.
پریڤۆست تەمەن 69 ساڵ، بەڕەچەڵەک خەڵکی شیکاگۆی ئەمریکایە.