دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/05/2023

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، 45 حەشارگە و سێ تونێلى داعش دۆزرانەوە

هەرێم نیوز

شانەى ئەمنى عێراق رایگەیاند، بەهاوبەشی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانى عێراق ئۆپەراسیۆنى"شمشێرەکانى حەق" لە بۆشایی ئەمنى نێوانیان ئەنجامدا، لە ئۆپەراسەکەدا 43 حەشارگە و سێ تونێلى داعش دۆزرانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەمە، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیاند، رۆژانى 27-28 ى ئایار، قۆناخى پێنجەمى ئۆپەراسیۆنى "شمشێرەکانى حەق" کرا و تێیدا 43 حەشارگە و سێ تونێلى داعش دۆزرانەوە.

ئاماژەی بەوەش دراوە، ئۆپەراسیۆنە بە هاوبەشی لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانى دیکەى عێراق لە بۆشایی ئەمنیی نێوانیان کرا کە دەکەونە سنوورى پارێزگاى دیالە و کەرکووک و قەزاى خورماتوو.

بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، 11 بۆمب، نۆ گولـلە هاوەن، خاڵێکى چاودێری و سێ ماتۆڕسکیلیان دۆزیوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP