د. رۆژین مەهدی
لایکی بکەن و بڵاوی بکەنەوە بەڵکو زۆرترین کەس سودمەندبێت.
1. هەر نەخۆشێك بە كۆمەڵێك لەم خۆراكانە سەرئێشەكەی خراپتر دەبێت نەوەك هەموو جۆرەكان (سێو، مۆز، مزرەمەنیەكان وەك لیمۆو پرتەقاڵ و لالەنگی، پیاز، تەماتە).
2. چەرەز، ماست، پاقلە، گەنمەشامی.
3. ئەو خواردنانەی ماددەی تایرەماینی تێدایە كە جۆرێكە لە پڕۆتین وەك : پەنیر: بە تایبەت پەنیری سویسری، پەنیری كوردی، ڤیتا، مۆزێرلا، پەنیری پێڕپۆنی كە لە جۆرێك لە پیتزادا هەیە، شیدەر، مۆنستەر.
4. ماددەی كاڤینیان تێدایە : چاو قاوەو خواردنەوە گازییەكان و نەستەلە : پێویستە كەم بخورێن، بەڵام نابێت واز لە خواردنیان بهێنرێت بەڵكو بە تەدریج كەم بكرێنەوە.
5. ئەو خواردنانەی ماددەی حافیزەیان تێدایە بە تایبەت : نیترات و نایترایت : وەك ستیك و هەمبەرگر.
6. NMS : لە خواردنی قووتوودا هەیە.
7. مادددەی ئەسپارتایم كە لە جیاتی شەكر بۆ شیرین كردنی خۆراك بەكاردێت و لە زۆربەی شیرینیەكاندا هەیە ؛ هەروەها بیبسی و كولای دایت، وەك حەپی ناو چا و قاوە لە نەخۆشی شەكرە بەكاردێت.
8. خواردنەوە كحولیەكان بە تایبەت شەرابی سوور.
9. خواردنی سوێرو چەور : بە تایبەت گۆشتی ناو قوتوو، شۆربای ئامادەكراو.
10. هەندێك نەخۆش بە كۆمەڵێك خواردنی تر سەرئێشەكەیان بۆ دێت وەك : ئایسكرێم، زەیتوون، نانی بازاڕو سەموون، چپسی پەتاتە، میوەی وشكراو.