دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/07/2023

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان توشی کەرتبونێکی گەورەی نێوخۆیی دەبێت

هەرێم نیوز

تا دێت بە هۆی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دابەشبونە ناوخۆییەكانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر دەبێت، ئەو هاوپەیمانیەی کە ئێستا لایەنی سەرەکی پێکهێنەری حکومەتن و بەوە ناسراون نزیکن لە ئێران.

ئەگەرچی بڕیاربوو بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەن، بەڵام بەهۆی ناكۆكیەكان ئێستا بۆ چەندین لیستی هەڵبژاردن دابەش بوونە، دیاریترین لیستەکانی ناو هاومپەیمانیەتەکە ئەمانەن:

یەكەم: هاوپەیمانی "ئیعتیدال"
پێكدێت لە تەیاری حیکمەی عەمار حەكیم و هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی، کە دوو سەرکردەی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگین.

دووەم هاوپەیمانی نصحح
پێكهاتووە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە سەرۆكایەتی هومام حەمودی و حیزبی (ئقدار وطن) و چەندین پارێزگاری پێشوو و كەسایەتی سیاسی.

سێیەم: هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی

ڕەوتە توندەکانی هاوپەیمانیەتیەکە لەخۆدەگرێت کە هادی عامری و فالح فەیاز و قەیس خەزعەلی دەگرێتەوە.

چوارەم: هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون
کە لەلاین نوری مالیكی و چەندین کەسایەتی و سیاسەتمەدار و ڕەوت پێکدێت.

پێنجەم: هاوپەیمانی رەوتی (فراتین)
لەلایەن محەمەد سەیهۆد ئامۆزای محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی دەكرێت.

شەشەم: هاوپەیمانی خزمەتگوزاری
لەلایەن ئەحمەد ئەسەدی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و وەزیری كاری ئێستا دامەزراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP