دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 08/08/2023

ئەو منداڵانەی کە متمانەیان بە خۆیان نیە

ئامادەكردنی- ئایەت
گرننگترین شت لەم بابەتە خۆشەویستی وسۆزداری و ڕێزگرتنیانە لەلایەن دایک و باوکانەوە ..ئەو دایک و باوکانەی کە هەمیشە منداڵەکانیان تەریق دەکەنەوە و دەیانشکێننەوە بە ڕوخاندن و یان تەمبێکردن و هتد… یاخود لەبەر منداڵێکی تریان یان منداڵێکی نوێیان منداڵە گەورەکەیان فەرامۆش دەکا، خونەویستانە هەستی متمانە بە خۆبوونی منداڵ کەم دەبێتەوە..

زۆربەی ئەو منداڵانەی کە تەریق دەکرێنەوە لە هەر ١٠ مندالێکا یەک منداڵ هیچی تر خۆی خۆشناوێ و بەخۆی دەڵێت کە (من گەمژەم)،(من هیچ ناتوانم) یا (من هیچ نازانم)…..

بۆ لەناوبردنی ئەم هەستە نەرێنیانە وە ڕاست کردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو دەبێت ئێمە پەیامی ئەڕێنی و و ڕێزگرتنی مندڵ بەردەوام بین ..پێویستە کەوا گرنگیان پێ بدەین تاوەکو هەستی بڕوابەخۆبونیان بۆ دەگەڕێتەوە … .

*ڕەنگە بپرسن دایک وباوکان چۆن ئەمە بکەن ؟؟؟

تۆ ئەتوانی بە منداڵەکەت بڵێیت کە (تۆ ئەرکەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت )

یاخود (دەستەکانت خۆش بیت)یاخود پێی بڵێ (بیرۆکەکانت لە وێنەکردن دا زۆر ناوازەن )یان (زۆر دڵخۆشم بە بونت ) و یان بە شیرینی بانگی بکەی و قسەی لەگەڵا بکەی هتد..

ئەم وشە شیرینانە وا دەکات کە منداڵەکەت زیاتر متمانەو هەستی متمانەی تێیدا بچەسپێ ..

بۆیە دەبێ هەمیشە ئاگاداری ئەو وشانە بن کە بەرامبەر بە منداڵەکانیان بە کاری دەهێنن..

بۆ بمونە ..ئەگەر منداڵەکەت جەنتایەکی لەبییر کرد کاتێ کە ئەیبەتە قوتابخانە یان باخچەی ساوایان یان هەر شتێکی لەبیرکردن ..لەجیاتی ئەوەی پێی بڵێت بۆ ئەوەندە شت لەبیردەکەی پو سەرزەنشتی بکەی ..پێی بڵێ (هەرئێستا بڕۆ جەنتاکەت بهێنە)…

بۆیە دەبێ هەمیشە ڕووڕاستیتان بەرامبەر منداڵەکانتان پێشان بدەن..کاتێکیش کە ماندوون پێویست بەوە ناکات توڕەبن و بیان شکێنەوە و بێزاریتان بەوان دەرکەن بەبێ قسەی ناخۆش و تەریقکردنەوەیان، تەنها بڵێن ماندوون یان پێوسیتتان بە پشوە .خۆیان لە بارودۆخەکان تێدەگەن و وازتان لێدەهێنن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP