هەرێم نیوز
کەمێک پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی و لە ئێستادا لەگەڵ شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
ئامانجی کۆبوونەوەکە و یەکخستنی هەڵوێستەکان
ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی دەستی پێ کرد و تێیدا هەردوولا هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان بەرامبەر پێشهاتەکانی ئەم دوایییەی بەغدا چڕتر دەکەنەوە.