دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئینستیتیوتی بڕیاری کوردستان: بڕیاری دادگای فیدراڵی و بڕیارە دژە کوردەکەی زەیدیش نادەستورییە

ھەرێم نیوز

ئینستیتیوتی بڕیاری کوردستان لە یاداشتێکدا بۆ پشتگیریکردنی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو فەرمانانەی لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە لە ڕێگەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە دەرکراون، هاوکات لەگەڵ بڕیارە بەپەلەکەی دادگای باڵای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان، نادەستوورین.

ڕەتکردنەوەی فەرمانەکانی بەغدا و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی
ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئینستیتیوتی بڕیاری کوردستان لە یاداشتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ئاگاداربوون لە ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە قاچاخکردنی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا کۆمەڵێک فەرمانی دەرکردووە، هاوکات دادگای باڵای فیدراڵیش بەپەلە بڕیارێکی دژەکوردی دەرکردووە کە هەردووکیان نادەستوورین.

ئینستیتیوتی بڕیاری کوردستان روونی کردووەتەوە کە بە مەبەستی پشتگیریکردنی شاندی کوردستان، ئەو یاداشتەیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو خاڵە نادەستوورییانە بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بخەنە ڕوو.

دامەزراندنی ئینستیتیوتی بڕیاری کوردستان
لەوبارەیەوە سەردار عەبدوڵا، سەرۆکی دامەزرێنەری ئینستیتیوتی بڕیاری کوردستان رایگەیاند، ماوەیەکی کەمە ئینستیتیوتی بڕیاری کوردستان دامەزراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە فەرمی کار و چالاکییەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت.

https://cdn.fbsbx.com/v/t59.2708-http://file///C:/Users/Lenovo/Downloads/%D9%85%D8%B0%D9%83%D8%B1%D8%A9-%D9%85%D8%A4%D8%B3%D8%B3%D8%A9-%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B1-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B1-268-2%20(1).pdf



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP