دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 15/08/2023

شەش ستراتیژی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی خێزانی

شیلان حەمە

زۆرێک لەهاوسەران کاتێک توشی کێشەیەک دەبن وا دەزانن کۆتایی دنیایە، لەبری بیرکردنەوە لەچارەسەر، پەنا بۆ توندوتیژی و بێرێزیی بەرامبەر بەیەکتر دەبەن، زۆرجار ئەوەی رویداوە زۆر بچوکترە لەئەوەی کە رودەدات.

ئەمەش لەئەنجامی تێنەگەیشتن و ونکردنی رۆڵی خۆیان وەک دوو ھاوسەر و کەمکردنەوەی شکۆی یەکتر، بەجۆرێک شەرم لەخۆیان دەکەن جارێکیتر پێکبێنەوە.

نھێنی چارەسەری کێشەی خێزانی ئەوەی نەھێڵیت کێشەکەت بچێتە دەرەوەی ماڵەکەت، واتا کەسی سێھەم نەیەتە نێوانتان، بەتایبەت ھەردو ماڵە باوان..

لەرێی ئەم ستراتیژانەوە کێشەکانتان چارەسەر بکەن:

- خودی کێشەکە چییە؟
- ھۆکارەکانی دروست بونی چییە؟
- شیکاری ورد بۆ کێشەکە، وردەکارییەکانی..
- کاتی پێویست بۆ بیرکردنەوە لەچارەسەرکردنی کێشەکە.
- دۆزینەوەی رێگەچارەی زۆر و هەڵبژاردنی باشترین رێگەچارە.
- کۆتابریار و دەستکردن بەپرۆسەی چارەسەرکردن




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP