دواین هەواڵ

وەرزش‌

 02/09/2023

یاریزانە ئینگلیزیەکان بەرزترین نرخیان هەیە

هەرێم نیوز

شەوی ۱ی ئەیلولی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی ۲۰۲۳ لە تۆپی پێی ئەوروپا داخرا و یانەکانی ناودارترین خولە ئەوروپییەکان تا مانگی یەک ناتوانن یاریزان بکڕن.

بەهۆی کراوەیی پەنجەرەی خولەکانی وەک "سعودیە و قەتەر و تورکیا"، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی گواستنەوەکان بە چڕییەکی کەمتر ببینرێت، یانە ئەوروپییەکانیش ئازادن لە فرۆشتنی یاریزانان. هەروەها بەپێی یاساکانی گواستنەوەی فیفا، ئەو یاریزانانەی گرێبەستیان لەگەڵ یانەیەک نیە و ئازادن دەتوانن بچنە هەر یانەیەک لەدەرەوەی پەنجەرەی گواستنەوەکان.

بەبۆنەی داخستنی پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینەی تۆپی پێی ئەوروپا، چاوێک دەخەینە سەر ئەو ١٠ گواستنەوەی گرانبەهایە کە لە سێ مانگی ڕابردوودا ئەنجامدراون. گرانترین گواستنەوەی هاوینە (لە گواستنەوەی گواستنەوەوە کۆکراوەتەوە :

۱ ـ دیکلان ڕایس، یاریزانی هێڵی بەرگری تەمەن ۲٤ ساڵ،یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، وێستهام بۆ ئارسناڵ بەبڕی ۱۱٦.٦ ملیۆن یۆرۆ،

۲ ـ مۆیسس کایسیدۆ هێڵی بەرگری، تەمەن ۲۱ ساڵ ،یاریزانی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، برایتۆن بۆ چێڵسی،بەبڕی ۱۱٦ ملیۆن یۆرۆ،

۳ ـ جود بێلینگهام، ناوەڕاستکار تەمەن ۲۰ ساڵ،یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بروسیا دۆرتمۆند بۆ ڕیاڵ مەدرید،بەبڕی ١٠٣ ملیۆن یۆرۆ،

٤ ـ هاری کین، هێرشبەر، تەمەن ٣٠ ساڵ،یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا،توتنهام بۆ بایرن میونشن، ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ،

٥ ـ ڕاندال کۆلۆ مۆڤانی، هێرشبەر،تەمەن ٢٤ ساڵ،یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ، ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ پاریس سانجێرمان،بەبڕی ٩٥ ملیۆن یۆرۆ،

٦ ـ یوشکۆ گواردیۆل، بەرگریکاری ناوەڕاست، ٢١، یاریزانی هەڵبژاردەی کرواتیا، لایبزیک بۆ مانچستەر سیتی،بەبڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ،

۷ ـ نیمار، باڵی هێرشبەر ،تەمەن ٣١ ساڵ، یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل، پاریس سانجێرمان بۆ هیلال،بەبڕی ٨۰ ملیۆن یۆرۆ

٨ ـ کای هاڤێرتز، هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر، تەمەن ٢٤ ساڵ ،یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، چێڵسی بۆ ئارسناڵ، بەبڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ.

۹ ـ ڕاسموس هۆیلۆند، هێرشبەری نووک، ٢٠ ساڵ،یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارک، ئاتالانتا بۆ مانچستەر یونایتد بەبڕی ۷۳ ملیۆن یۆرۆ

١٠ ـ دۆمینیک سۆبۆسلای، ناوەڕاستکار ،تەمەن ٢٢ ساڵ،یاریزانی هەڵبژاردەی مەجەر ،لایپزیگ بۆ لیڤەرپۆل،بەبڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP